لە کیسەی خەلیفە ئەوەخشێ
هاوشێوەی ئەوە لە #هەولێر#ێ دەوترێت: پیاوەتی بە ئاوی حەمامێ-وە دەکات، کیسە: تورەگەیە، لە ئیسلامەتییدا ئەوەی دوای پەیامبەر کاروباری دەوڵەتی ئیسلامی ببردایە بەڕێوە پێی دەوترا: جێنشین (خلیفة)، هەروەها ئەمیری باوەڕدارانیشی پێ وتراوە، ئەگەر کەسێک شتێک ببەخشێت کە هیی خۆی نییە و بە بەرهەمهێنانی ماندوو نەبووبێت و دەستی پێوەی نەسووتا بێت و ئارەقەی بۆ نەکردبێت لە شاری #سنە# دا بەتەوسەوە دەوترێت: لە کیسەی خەلیفە ئەوەخشێ.[1]