لە نەو کیسە قەرز مەکە ئەگەر ئەیکەی خەرجی مەکه
نەو کیسە: کیسەی نوێ، ئەو کوڕ و کچانەی تازە ماڵ دادەنێن و دەچنە ژیانی هاوسەرییەوە، پێداویستییان زۆرزۆرە و بۆ دابینکردنی لە هەوڵی بەردەوامدان، ئەو قڕێژە پارەیەشی کە پاشەکەوتی دەکەن زووزوو بە کەلوپەل و پێداویستی خۆیانی دەدەن، ئینجا ئەگەر قەرزیان لێ بکەیت زوو داوای دەکەنەوە بۆیە لە شاری #سنە#دا وتراوە: لە نەو کیسە قەرز مەکە ئەگەر ئەیکەی خەرجی مەکه. [1]