ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە
16-01-202516-01-2025 لە سەڵاحەددین سەرۆک
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز
مەزڵوم عەبدیمەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد.
لەم دیدارەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنییەتی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.
هەر لەم دیدارەدا جەخت لەوەکرایەوە کە پێویستە لایەنە کوردییەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە ڕێکاری ئاشتییانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و لە پێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕێزی و یەکهەڵوێستیی هاوبەش لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سووریا بگەنە لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن، و فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلی کورد و پێکهاتەکانی تری سووریادا هاتوونە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 101 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!