ماڵ حەڵاڵ بە گەڵوویا ناچێ
وتراویشە: ئەوەی دەستی بکەوێت حەڵاڵە و ئەوەی دەستی نەکەوێت حەرامە، گەڵوو: گەروو، قوڕگ، هەموو خواردنێک بە گەروودا دەچێتە خوارەوە بۆ پێکهاتەکانی تری کۆئەندامی هەرس، مرۆڤێک کە هیچ خواردنێکی حەڵاڵی نەبێت هەمووی دزیاری بێت پێی دەوترێت: حەرامخۆر، لە شاری #سنە# بەتەوسەوە بەو جۆرە کەسەحەرامخۆرانە دەوترێت: ماڵ حەڵاڵ بە گەڵوویا ناچێ. [1]