ماڵ و دارایی سڕ پۆشە
وتراویشە: دەوڵەت عەیب پۆشه، لە کۆڕ و کۆبوونەوەی دەوڵەمەندان ئەگەر دەوڵەمەندێک بتڕێت خەڵکی دەوروبەری دەڵێن: یەرحەموکەڵڵا، بەڵام ئەگەر هەژارێک بپژمێت خەڵکی دەست بە لوتیانەوە دەگرن، خواپێداوەکان کەموکووڕی خۆیان بە پارە و سامان دادەپۆشن بۆیە لە شاری #سنە#دا وتراوە: ماڵ و دارایی سڕ پۆشە. [1]