ماڵ خەڵکان تا لچ کەڵکان
هاوشێوەی ئەوە لە #هەولێر#ێ وتراوە: سواری خەرکی هەر پیادەیە، ماڵی خەڵکی دەتوانیت تاوەکوو لێوی ببەیت، بەڵام ناتوانی قووتی بدەیت، جلوبەرگ کە (عەیب و عار) جێی شەرمی مرۆڤ دادەپۆشێت، ئەگەر هیی خۆت نەبێت، دەبێتە مایەی شەرمەندەیی، چونکە وەکوو ماڵی خۆت نییە بە ئارەزووی خۆت لەناو خەڵکییدا بیپۆشیت، بیخۆیت و بیخۆیتەوە و...تاد، بۆ ئەم حاڵەتە لە شاری #سنە#دا وتراوە: ماڵ خەڵکان تا لچ کەڵکان. [1]