ماڵ مەردم خوەرە
هەندێک کەس هەنە زۆر بەئاسانی دەستیان دەچێتە ماڵی خەڵک چ بیبەن چ بیخۆن لایان وەکوو ئاو خواردنەوە وایە، ئەو کەسانە بە حەرامخۆر دادەنرێن و کەسی چاوچنۆک و هەڵپەرستن بۆ تاڵانکردنی ماڵی خەڵکی لە شاری #سنە# بەو کەسانەی کە چاوچنۆکن و ماڵی خەڵکی دەخۆن دەوترێت: ماڵ مەردم خوەرە. [1]