مردگ ئەسفەهان ناوەنە کاشان
وتراویشە: بزن بە پێی خۆی مەڕیش بە پێی خۆی، لە #هەولێر#ێش دەڵێن: #کەس ناچتە قەبری کەس#، لە شاری #سنە#ش دەوترێت: مردووی شاری ئەسفەهان نابرێتە شاری کاشان، ئەسفەهان و کاشان دوو شاری دیاری وڵاتی ئێرانن، ئەو مردوو نەبردنە ئەو شارانە بۆ گۆڕستانی یەکتری وەکوو ئیدیۆم بەکارهێنراوە بە واتای کەس گوناهی کەسی ناکەوێتە ئەستۆ بۆیە وتویانە: مردگ ئەسفەهان ناوەنە کاشان. [1]