مریدێک کەر لە شەش دانگ موڵک خاسترە
مورید، مرید: تۆبەکار، سۆفی، دەروێش، کەسێکە لەسەر دەستی شێخێک دەبێتە تۆبەکار و خەڵوەنشین و پەیڕەوکەری پەرستشە ئاییننییەکانی پیر و شێخێک، موڵک: زەوی و زاری بێ گیان و هەست و مردووە، بەڵام موریدی شێخ ئەگەر کەر و دەبەنگ و نەفام و کەودەنیش بێت دەتوانێت یارمەتیی شێخ و پیری خۆی بدات و زیندوو و بەهەست و ڕۆحدارە، بۆیە لە شاری #سنە# وتراوە: مریدێک کەر لە شەش دانگ موڵک خاسترە. [1]