ناو: ئامینە-ژوان
نازناو: ڕەحیمی
ساڵی لەدایکبوون: 1991
شوێنی لەدایکبوون:
هەورامانهەورامان
$ژیاننامە$
ئامینە ڕەحیمی ناسراو بە ژوان لە پاییزی ساڵی 1991 لە هەورامانی تەخت لەدایک بووە. هەر لە هەورامان خوێندوویەتی.
ساڵی 2009 چووەتە زانکۆی کوردستان و لە بواری بایۆلۆجی درێژەی بە خوێندنی داوە.
لە ساڵی 2011 تووشی نەخۆشی ئێم ئێس بووە، توانای بیستن و ڕۆیشتنی لەدەستداوە.
ژوان لە ساڵی 2014 دەستی بە چالاکیی ئەدەبی کردووە و تا ئێستا ئەم پەرتووکانەی چاپ کردووە:
1-وەرگێڕانی ڕۆمانی (بوف کور)ی سادق هیدایەت بۆ هەورامی، بە ناوی بایەقوشی کۆر، 2016، مەریوان، انتشارات ئەوین.
2-ڕۆمانی قووڵ پێسە و غەریبی کاڵێ، (چاپ اول؛ 1396، تاران، آرمان نگار/ چاپ دوم، 2021 ، چیا، تهران).
3-ڕۆمانی خەڵاتوو پایزی، چاپ اول، 2018، #مەریوان#، زایەڵە/ چاپ دووەم، 2022، زایەڵە، مریوان/چاپ سوم، 2022، 49 پەرتووک، سوید.
4-ڕۆمانی دێڕبەدێڕ حەسرەت، چاپ یەکەم، 2020، #بۆکان#، نارین/ چاپ دووەم، 2022، 49 پەرتووک، سوید.
5-کۆمەڵێک شیعری نوێ، بە ناوی یاسینە و سەرەمەرگوو تیشکێ، 2021، تاران، نماد اندیشە.
6-کۆمەڵێک شیعری نوێ، بە ناوی؛ ڕاشا/ چاپی یەکەم، 2022، تاران، نماد اندیشه/ چاپ دووەم، 1401، 49 پەرتووک، سوید.
7-کۆمەڵێک چیرۆکی کورت بە ناوی، چیاتەرین کام/ چاپی یەکەم، 2024، #سەقز#، وتار. [1]