موویەک لەناو مشتم هەڵبکەنە
هاوشێوەی ئەوە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: مەگەر موویەک لە گونی نێرەکەرم بکەیتەوە، گونی نێرەکەر لووس و پووسە بێ مووە، ناومشت: ناو لەپەدەست و ناومست دەگرێتەوە، ئەو شوێنە مووی لێ ناڕوێت و لووس و بێ مووە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ چاوەڕوانی کردن لە شتێک کە هیچی لێ هەڵنەکڕێت، کارێکی نابەجێیە بەکاردەهێنرێت، بۆ ئەم حاڵەتە لە شاری #سنە#دا دەوترێت: موویەک لەناو مشتم هەڵبکەنە. [1]