مەدزە و مەترسە
وتراویشە: ڕاستبە و لە هیچ مەترسە یان ڕاستبە و بەڕێی شێرێدا بڕۆ، کەسێک کارێکی نەشیاوی وەکوو دزی و حیزی و نۆکەری دوژمن و جاسووسی و بەکرێگیراوی و...تاد، ئەنجام بدات بەدڵخورتە و دڵەکووتە و ترس و لەرزەوە پێی ئەنجام دەدرێت، ئەو ترس و لەرزە لەبەر ئەوەیە لەسەر کارێکی نابەجێ نەبینرێت و ئاشکرا نەبێت، چونکە کەسی خائین ترسنۆکە، بۆیە لە شاری
سنەسنە وتراوە: مەدزە و مەترسە.
[1]