مەگەز بپەڕێ باڵی ئەبڕن
مێش و مەگەس، هەندێک جار بە مەگەز گۆ دەکرێت، زیندەوەرۆچکەی پێشوولە و پێشکە و مێشوولە و مێش هەموویان بەیەکەوە پێیان دەوترێت: مێش و مەگەز، ئەوانیش باڵدارن و دەتوانن بفڕن، ئەو زەلکاو بۆ ئەو زەلکاو ئەو ماڵ بۆ ئەو ماڵ، دەربەست نیین و ناتوانرێت بەرزەفتی فڕینیان لێ بکرێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر بۆ بازگەکان ڕێوشوێنی تووند بگیرێتەبەر بۆ قەدەغەکردنی ڕۆیشتن و تێپەڕبوون نەهێڵێت مێشیش گوزەر بکات لە #سنە# دەوترێت: مەگەز بپەڕێ باڵی ئەبڕن. [1]