تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی شێروانە#ی ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان ئەم وەرزە بە تیپێکی تۆکمە و بەهێز هاتۆتە نێو کێبڕکێیەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان، یانەکە ئەم وەرزە 12 یاری لە خولی نایاب ئەنجامداوە و زۆرترین سەرکەوتنی لە سەرجەم یانەکان بەدەست هێناوە کە بریتییە لە هەشت سەرکەوتن و دوو یەکسان بوون و دوو شکست، لە کۆی ئەم 12 یارییە خاوەنی 26 خاڵە و بێ ڕکابەری پێشەنگی یانەکانی گرتووە، کارگێڕیی یانەکە پشتگیری تەواوی یانەکەی کردووە لەم وەرزە بۆ ئەوەی بتوانێ بە هەمان سیناریۆی وەرزی ڕابردوو ئاست و ئەنجامی شایستە لە خولەکە بەدەست بهێنن و هەنگاوبەهەنگاو لە نازناوی خولەکە نزیک ببنەوە. کارگێڕیی یانەی شێروانە بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕیزی پێکهاتەی یانەکەی بە تایبەت لە هێڵی هێرشبردن بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری ئەفریقی (محەمەد عەباس) یاریزانی پێشووی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# کردووە بۆ ئەوەی بتوانێ لەم قۆناغە بتوانێ خزمەتێکی باشی یانەکە بکات. کاپتن عادلی ڕاهێنەری یانەکەش ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەک یاریزانی پیشەگەر و چەندین یاریزانی کۆنیشی گەڕاندۆتەوە یانەکە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولی نایاب. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 246 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!