هەر چەندە ئەم وەرزە #یانەی وەرزشی ڕواندز# بە گڕوتینێکی زۆرەوە بەشداری یارییەکانی وەرزی تازەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستانی کردبوو شانبەشانی یانەکانی سۆران و هەڵۆی دەڤەرەکەیان، بەڵام ئاست و ئەنجامی تیپەکە وەکوو پێویست نەبووە و هیچ سەرکەوتنێکیان لە خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستان تۆمار نەکردووە، ئەنجامە خراپەکانی یانەکەش ڕاهێنەری یانەکەی ناچار بەدەست لە کارکێشانەوە کردووە لە یانەکە، بەڵام کارگێڕیی یانەکە هەوڵی باشتر کردنی ئاستی تیپەکە دەدات و گرفتە داراییەکانیش هۆکارن بۆ ئەوەی نەتوانن بگەنە ئاستێکی باشتر، لەم بارەشەوە (سەرهەد سەلام) سەرۆکی یانەی وەرزشی ڕواندز بۆ گۆڤاری گوڵان وتی ئەمساڵ بەشداری یارییەکانی خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستانمان کردووە، بەڵام لە یارییەکانی چوار هەفتەی ڕابردوو ئاست و ئەنجاممان وەکوو پێیوست نەبووە، بۆیە ڕاهێنەری یانەکەمان دەستی لە کارکێشاوەتەوە، ئێمەش وەکوو کارگێڕیی یانە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانین ئاست و ئەنجاممان لە خولی پلە یەکەکان وەکوو پێویست بێت، هەر چەندە ئەم وەرزە چەندین یاریزانمان هێناوەتە ڕیزی یانەکەمان بۆ ئەوەی بتوانین ئاست و ئەنجاممان بەرچاو بێت، بەڵام تاکوو ئێستا نەمانتوانیوە ئەنجامەکانمان دڵخۆشکەر بێت، وتیشی یانەکەمان گرفتی دارایی هەیە و تاکوو ئێستا پارەی وەرزی ڕابردووش قەرزارین و بڕە پارەیەک وەکوو قەرز لای ئێمە ماوە هیی خەڵکە، بەهیوای ئەوەین هاوکاریمان بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین گرفتە داراییەکانمان چارەسەر بکەین و بتوانین لە یارییەکانی داهاتوو کاری باش بکەین بۆ دووبارە گەڕانەوەی یانەکەمان بۆ ئەنجامی باش. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!