هاوار عەبدولڕەزاق
فەرماندەی گشتیی
هێزەکانی سووریای دیموکراتهێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت: ئامادە نین چەک ڕادەست بکەن یانیش هێزەکەیان هەڵبووەشێننەوە، بەڵام دەکرێت گفتوگۆ لەبارەی تێکەڵبوونیان لەگەڵ پێکهاتەی نوێی سوپای سووریا بکەن.
مەزڵووم عەبدیمەزڵووم عەبدی ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە هۆشداریدا کە هەر ڕێکارێکی دیکە لەبری گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە بواری سەربازییەوە کێشەی گەورەی لێ دەکەوێتەوە.
مەزڵووم عەبدی وتی: بڕیارمان نەداوە چەکەکانمان ڕادەست بکەین یانیش هەڵبووەشێنینەوە، بەڵام ئامادەین گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو بکەین.
مەزڵووم عەبدی جەخت لەوە دەکاتەوە، هەسەدە پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی کردووە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەو بابەتە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەوانیش دژی بوونی هێزی جیاوازن لە سووریا.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە باسی لەوەش کرد، نوێنەری هەسەدە بانگهێشتی ئەو کۆبوونەوانە نەکراوە کە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی کاتیی سووریا لەگەڵ گرووپە چەکدارە جیاوازەکانی سووریا ئەنجامیدان لەبارەی تێکەڵبوونیان بە سوپای سووریا.
مەزڵووم عەبدی وتی: پەیوەندییەکانی هەسەدە و ئەحمەد شەرع لەسەر بنەمای کردارن، نەوەک وتار.
لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی گوایە هەسەدە لەلایەن ئێرانەوە چەکی پێدراوە، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند، ئەوان چەکی ئێرانیان پێویست نییە، لەنێویشیاندا درۆن و وتیشی، هێزەکانی ئەمریکا ڕۆڵێکی کارا و گرنگیان لە هێورکردنەوەی دۆخەکە هەیە.
ئەمریکا لانی کەم دوو هەزار سەربازی لە ڕۆژاوای کوردستان و سووریا هەیە و هەسەدەش هاوبەشی سەرەکی ئەمریکایە لە سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.
30ی کانوونی یەکەمی پار شاندێکی هەسەدە بۆ یەکەمجار لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کۆبووەوە.
[1]