حەمدانییە یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای #موسڵ# لە باشووری کوردستان.[1]
حەمدانییە لە ناوچە جێناکۆکەکانی کوردنشینە و شوێنی مێژوویی کورد و ئاشوورییەکانە.
زۆرینەی ئاشوورییەکان و کوردی (شەبەک و سارۆڵی)ە لەگەڵ کەمینەیەکی عەرەب و تورکمان تێیدا دەژین.
لە ساڵی 1970 بووەتە شارۆچکە.
ڕووبەری شارۆچکە: 1115 کیلۆمەتر چوارگۆشە.
ژمارەی دانیشتووان بەپێی ئاماری ساڵی 2003: 125665 کەسە.
زمانی ئاخاوتن: کوردی (سۆرانی)، عەرەبی، سریانی، تورکمانی.
ئایین: ئیسلام (سوننە، شیعە)، کریستیان، یارسان.