#سرووشت عومەر# ڕاهێنەری فێرگەکان لە پارێزگای #سلێمانی# داواکاریم ئەوەیە هەتا بتوانن هاوکاری پڕۆژە وەرزشییەکان بکەم.
هەبوونی فێرگە وەرزشییەکان لە ئێستادا 2025 بووەتە هۆکارێکی باش بۆ پەروەردە و درووستکردنی یاریزانان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان، فێرگەی فیوچەرستارش یەکێک لەو ژمارە فێرگانەی شاری سلێمانی کە خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی ئاستەکانی تەمەنە لە یاری تۆپی پێی، جگە لەوەی یەکێک لە ڕاهێنەرە بەتواناکان سەرپەرشتی یاریزانانی ئەو فێرگەیە دەکات بۆ ئەوەی بتوانێ لە داهاتوو خزمەتێکی زۆر بە یاری تۆپی پێی بکات و ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی شارەکە پێشکەشی یانەکانی کوردستان بکات، یەکێک لە ڕاهێنەرەکانی فێرگەکەش سرووشت عومەر-ە، ناوبراو وەکوو یاریزان بۆ یانەکانی ئافرەتانی هەولێر و ئافرۆدێت و سیروانی نوێ و نەفتی میسان و بەلەدی شاری بەغدا یاری کردووە، ئێستاش ڕاهێنەری ئەو فێرگەیە لە شاری سلێمانی.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 161 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!