مەلا و قەمە
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە زۆرە وەکوو: فیل و فنجان، حوشتر و دەرزی، ئاسمان و ڕێسمان، ئافەرین #شارەزوور# بۆ خۆت و پەمۆت، دارەکەی سەرکەل و پردەکەی قشڵاخ، مەلا: پیاوێکی ئایینییە و کاری ڕێنوێنی و ئامۆژگاریی و بڵاوکردنەوەی ئایینەکەیەتی، قەمە: تیغێکە دەمەکەی نانوشتێتەوە، چەقوکێشەکان و شەڕانگێزەکان هەڵیدەگرن، وەکوو ئیدیۆم بۆ جیاوازی و لەیەک دووری دوو شت لە شاری #سنە# دەوترێت: مەلا و قەمە. [1]