مەلای دوانزە عیلم نایواتە دواوە
لە #هەولێر#ێ دەوترێت: مەلای دوازدە عیلم نایبەزێنێ، یان دەوترێت: وشی لەدوو ناکات، هێشووی لە دوای ناکات، لە کۆندا ئەو منداڵانەی دەخرانە بەر خوێندنی ئایینی لە قۆناغی (سوختە و فەقێ و موستەعید)دا زیاتر لە دوازدە زانستی وەکوو: زمانەوانی و گەردونناسی و ئەدەبی و فقهی و شەرعی و...تاد دەخوێند و هەندێکیان دوازدە بۆ شازدە ساڵان لەو شوێن و بۆ ئەو شوێن بەدوای خوێندندا دەگەڕان و دواجار لەسەر دەستی زانایەکی پایەبەرزی وەکوو مەلای گەورەی کۆیە و مەلا عەبدوڵڵای چروستانی و مەلا عەبدولقادری کانی دەربەندی و ...تاد مۆڵەتی مەلایەتیان وەردەگرت و دەبوونە مەلای دوازدە عیلمی، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی زۆر بەئاگا و ئاگادار و زیرەک و شارەزا و کارزان و بەتوانا لە شاری #سنە# دەوترێت: مەلای دوانزە عیلم نایواتە دواوە.[1]