#عەدنان بوزان# بەرپرسی مەجلیسی خۆجێیی ئەنجوومەنی نیشمانی کوردەکان لە سووریا ناسراو بە ئەنەکەسە لە کۆبانێ ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا گفتوگۆی کوردی-کوردی دەست پێدەکات و ئەنجامی ئەرێنیشی بەدواوە دەبیت.
عەدنان بوزان وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی دیداری #مەسعوود بارزانی# لەگەڵ #مەزڵوم کۆبانێ# کە ڕۆژی هەینی #16-01-2025# لە #هەولێر# بەڕێوەچوو، زیادی کرد: دەستخۆشی لە بەڕێز بارزانی دەکەم.
ناوبراو لە لێدوانەکەیدا سەبارەت بە دەسپێکی دیالۆگی کوردی کوردی ڕایگەیاند: ئێمە گەشبینین کە جارێکی دیکە هەنگاوی نوێ هەڵگیراوە و زۆر گرینگە کە کوردەکان لە سووریا یەکگرتوویی و هەڵوێستی هاوبەشیان هەبێت.
بەرپرسی ئەنەکەسە وتیشی: بە دەسپێکی گفتوگۆکان دەتوانین بچینە نێو قۆناغێکی نوێیەوە کە وەڵامدەری خواستەکانی کوردی سووریا بین.[1]