#مەزڵوم کۆبانێ# فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە جەختی کرد کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک نایانەوێت ئەو ناوەندە سەربازیە هەڵبوەشێتەوە و چەکەکانی خۆیان دابنێن بەڵکوو خوازیاری پێکهاتنی ئەرتەشی نەتەوەیی لە سووریا و جێکردنەوەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە پێکهاتەی سەربازی داهاتووی سووریان.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە هیچ بڕیارێکیان بۆ دانانی چەک و هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی هەسەدە نەگیراوە، وتی کە ئێمە کێشەیەکمان لەگەڵ دانووستان لەسەر پێکهاتنی ئەرتەشێکی گشتی لە سووریا نییە.
مەزڵۆم عەبدی وتی هێزەکانی هەسەدە پێشنیاری پێکهێنانی کۆمیتەی هاوبەشی سەربازی لە سووریایان داوە تا لەسەر چۆنییەتی پێکهاتنی ئەرتەشێکی گشتی بڕیار بدرێت بەڵام دژایەتی خۆشی لەگەڵ بوونی دوو پێکهاتەی سەربازی هاوکات لە سووریا ڕاگەیاند. [1]