پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

  • جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
  • جۆری گەڕان: = یەکسان
  • جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...


  • هەموو پۆلەکان
  • ئامار و ڕاپرسی
  • ئیدیۆم
  • بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
  • بەرهەمە کوردستانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • پارت و ڕێکخراوەکان
  • پۆلێننەکراو
  • پەرتووکخانە
  • پەند
  • خواردنی کوردی
  • دۆزی ژن
  • زانستە سروشتییەکان
  • ژیاننامە
  • ژینگەی کوردستان
  • شوێنەوار و کۆنینە
  • شوێنەکان
  • شەهیدان
  • فەرمانگەکان
  • گیانلەبەرانی کوردستان
  • گەشتوگوزار
  • مۆزەخانە
  • ناوی کوردی
  • نووسراوە ئایینییەکان
  • نەخشەکان
  • نەریت
  • هۆز - تیرە - بنەماڵە
  • هۆنراوە
  • وشە و دەستەواژە
  • وێنە و پێناس
  • ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار)
  • ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
  • ڤیدیۆ
  • کارە هونەرییەکان
  • کلتوور - گاڵتەوگەپ
  • کلتوور - مەتەڵ
  • کورتەباس
  • کۆمەڵکوژی
  • کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
  • یارییە کوردەوارییەکان



  • هەموو زمانەکان
  • کوردیی ناوەڕاست
  • Kurmancî
  • English
  • کرمانجی
  • هەورامی
  • لەکی
  • Zazakî
  • عربي
  • فارسی
  • Türkçe
  • עברית
  • Deutsch
  • Français
  • Ελληνική
  • Italiano
  • Español
  • Svenska
  • Nederlands
  • Azərbaycanca
  • Հայերեն
  • 中国的
  • 日本人
  • Norsk
  • Fins
  • Pусский

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
گەڕان بە کرتە
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
...
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی

  • 12-03-2025
  • 13-03-2025
  • 14-03-2025
  • 15-03-2025
  • 16-03-2025
  • 17-03-2025
  • 18-03-2025
  • 19-03-2025
  • 20-03-2025
  • 21-03-2025
  • 22-03-2025
  • 23-03-2025
  • 24-03-2025
  • 25-03-2025
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان

  • 12-03-2025
  • 13-03-2025
  • 14-03-2025
  • 15-03-2025
  • 16-03-2025
  • 17-03-2025
  • 18-03-2025
  • 19-03-2025
  • 20-03-2025
  • 21-03-2025
  • 22-03-2025
  • 23-03-2025
  • 24-03-2025
  • 25-03-2025
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
کانی هەنجیرە
16-03-2025
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوتاری سیاسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا لە ناوەڕاستی سێپتێمبەر و ئۆکتۆبەری  2024
15-03-2025
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
بێژەری کوردی فەیلی میقداد موڕاد بەر لەوەی کۆچی دوایی بکات
15-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
گواستنەوەی دانەوێڵە بە کەڵەک لە موسڵەوە بۆ بەغدا، ساڵی 1933
15-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سەناریا کەمال خدر
14-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سانا کەمال خدر
14-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سەباحەت زاهیر تاهیر
14-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
کەمال خدر مستەفا پەستەک سۆر
14-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
عەدنان زەندی
13-03-2025
سارا سەردار
شوێنەکان
شارەدێی قەسرۆک
12-03-2025
زریان عەلی
ئامار
بابەت
  544,048
وێنە
  116,363
پەرتووک PDF
  21,054
فایلی پەیوەندیدار
  112,402
ڤیدیۆ
  1,959
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
297,891
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,054
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,722
عربي - Arabic 
34,926
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
22,363
فارسی - Farsi 
12,278
English - English 
8,056
Türkçe - Turkish 
3,728
Deutsch - German 
1,885
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,286
پەرتووکخانە 
26,387
کورتەباس 
20,279
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,282
پەند 
13,751
شوێنەکان 
13,710
شەهیدان 
11,950
کۆمەڵکوژی 
10,953
هۆنراوە 
10,584
بەڵگەنامەکان 
8,530
وێنە و پێناس 
8,038
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
ڤیدیۆ 
1,838
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,490
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
1,450
فەرمانگەکان  
1,120
پۆلێننەکراو 
988
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
830
کارە هونەرییەکان 
778
گیانلەبەرانی کوردستان 
657
شوێنەوار و کۆنینە 
644
ئیدیۆم 
447
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
215
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
88
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
51
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
33,156
MP4 
3,177
IMG 
214,692
∑   تێکڕا 
251,577
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
عادیلە خانم
ژیاننامە
ئەحمەد موختار بەگی جاف
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
16-03-1988
ئامار و ڕاپرسی
ئاماری زیانەکانی کیمیاباران...
شەهیدان
عومەری خاوەر
بەرپرسی مەلەفی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئیدارەی بایدن: هەسەدە خزمەتێکی گەورەی بە جیهان کردووە
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

هەڤپەیڤینی دیار کوردە لەگەڵ دەینا سترۆڵ

هەڤپەیڤینی دیار کوردە لەگەڵ دەینا سترۆڵ
دیار کوردە
دەینا سترۆڵ، جێگری پێشووی یاریدەدەری وەزیری بەرگری و بەرپرسی مەلەفی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئیدارەی بایدن دەڵێت: ئەنقەرە دژی هاوپەیمانێتیی ئەمریکایە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات.هێزەکانی سووریای دیموکرات.
دەینا سترۆڵ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن هۆشدارییەک دەداتە ئیدارەکەی ترەمپ و رایگەیاند: دەیڵێمەوە[هەسەدە] گرووپێکی شەڕکەرن، خزمەتێکی گەورەیان کردووە، نەک تەنیا بە سووریا و سوورییەکان و نەک تەنیا بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەڵکو بە جیهان.

بەرپرسی مەلەفی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئیدارەکەی بایدن لەبارەی ئایا ئەمریکا گوشاری لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی، رایگەیاند: بەگشتی پێم وانییە هەڕەشە لەگەڵ هاوبەشەکاندا کاربکات. بەڵام ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کردوویەتی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنە لەنێوان وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە هەولێر.

دەقی هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ دەینا سترۆڵ، جێگری پێشووی یاریدەدەری وەزیری بەرگری و بەرپرسی مەلەفی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە ئیدارەی بایدن:

ڕووداو: زۆر سوپاس دەینا کە لەگەڵمانی. لە رۆژانی داهاتوودا، ئیدارەیەکی نوێ دێتە کۆشکی سپی. چ چاوەڕوانییەکت هەیە سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟ پێتوایە گۆڕانکارییەکی گەورە لەو سیاسەتەدا روودەدات، یان چاوەڕێی گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ناکەیت؟

دەینا سترۆڵ: بەر لە هەر شتێک، سەرۆک ترەمپ باسی ئاشتی لە رێگەی هێزەوە دەکات، کاتێک باسی هێز دەکات، پێموایە مەبەستی هێزی سەربازی و ئابووریی بەهێز و سەرکردایەتیکردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییە. بەڵام ئەوەشی روونکردووەتەوە کە نایەوێت ئەمریکا لە هەموو کێشەیەکدا و لە هەموو شوێنێک تاکە پارەدەر و بەشداربوو بێت. پێموایە ئەمە بۆ ئیدارەی ترەمپ واتای ئەوەیە کە لە رووی ئاوەدانکردنەوە و هاوکاریی مرۆییەوە نایەوێت ئەمریکا لە پێشەوەی هەموو پرسێکەوە بێت. لوبنان، غەززە، سووریا، یەمەن، لیبیا، هەموو ئەم کێشانە هەموو کات هەن. دەیەوێت کەسانی دیکە سەرکردایەتیی بکەن.

ڕووداو: کاتێک باسی هێزی سەربازیی بەهێز دەکەیت، ئایا واتای ئەوەیە ئەمریکا هێزی زیاتر دەنێرێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یان لەبەرئەوەی لە ئیدارەی پێشوودا بیستمان سەرۆک ترەمپ دەیگوت، ئێمە پارێزگاری لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکەین و لەوێ نابین مەگەر شتێکمان دەست بکەوێت. چ چاوەڕوانییەکت هەیە لەم رووەوە؟

دەینا سترۆڵ: بەر لە هەر شتێک، ترەمپ زۆر راشکاو بووە کە پێیوایە جەنگی دووەمی کەنداو، واتە داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، بۆ لابردنی سەدام حوسێن لە دەسەڵات هەڵە بوو. هەروەها پێیوایە چەندین دەیە دەستێوەردانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان هەڵە بوو کە خوێن و سامانێکی زۆری گەلی ئەمریکای تێچوو. لە ئیدارەی یەکەمیشیەوە دەزانین کە چەندین جار هەوڵیدا هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بکشێنێتەوە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەو هەوڵانە لەلایەن تیمی ئاسایشی نیشتمانییەوە پووچەڵکرانەوە، چونکە پێیانوابوو داعش هێشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە. ئێستاش پێموایە ترەمپ سەیری ناوچەکە دەکات و دەکرێت قایل بکرێت کە سوپای ئەمریکا رۆڵێکی گرنگی هەیە، بەڵام نەک ئەوەی کەسانی دیکە لە یارییەکەدا وەبەرهێنان نەکەن و بەشدار نەبن.

ڕووداو: ئەو کەسانی دیکە کە باسیان دەکەیت، مەبەستت هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتییە، یان وڵاتانی ئەورووپایە، یان باسی وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەکەیت؟

دەینا سترۆڵ: نموونەیەکی باش بریتییە لە هەڕەشە دەریاییەکانی حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن. ئەگەر سەیری ئەوە بکەیت کە ئەمریکا چی دەکات، ئۆپەراسیۆنی پاراستنی خۆشگوزەرانیی هەیە کە پشتیوانی لە بەرگری و چاودێریکردن لە دەریای سوور دەکات، پاشان بۆ نموونە ئەم هێرشە فرەلایەنانەش لەگەڵ بەریتانیادا هەن. پێموایە دۆناڵد ترەمپ سەیری ئەمە دەکات و دەڵێت، باشە بۆچی سوپای ئەمریکا هەموو ئەمە دەکات کاتێک ئازادیی کەشتیوانی بۆ هەموو جیهان گرنگە، هەموو کەس دەبێت ئازادیی کەشتیوانی و جووڵەی ئازادی بازرگانیی بوێت. کەواتە بۆچی من وەک ئەمریکا و سوپای ئەمریکا زۆربەی ئەم کارە دەکەم؟ ئامادەم هەندێکی بکەم، بەڵام دەمەوێت کەسانی دیکەش بێنە پێشەوە.

ڕووداو: تۆ چۆن سەیری ئەمە دەکەیت؟ پێتوایە سیاسەتێکی باشە بەم شێوەیە بیر لە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێتەوە؟ چونکە لە کۆتاییدا، لەوانەیە... قسەم لەگەڵ هەندێک جەنەراڵی ئەمریکی کرد کە دەیانگوت ئەمریکا هەندێک جار کێشەکە چارەسەر ناکات بەڵکو بەڕێوەی دەبات، بەڵام لە کۆتاییدا، کێشەکە گەورەتر دەبێت و ئەمریکا دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات؟

دەینا سترۆڵ: پێموایە ئەوەی زۆر سەرنجڕاکێشە دەربارەی تیمی ئاسایشی نیشتمانی کە دۆناڵد ترەمپ پێکی دەهێنێت ئەوەیە کە سەرکردەی زیاتر کە خزمەتی سەربازی و ئەزموونی کردەییان لە عێراق و ئەفغانستان هەیە زۆر لە سەرۆک نزیک دەبن. ئەوەی لە هەردوو لای دیموکرات و کۆماری لە واشنتن دەیبیستین، نەرمونیانییە لەبارەی ئەوەی واشنتن یان ئەمریکا بە تەنیا دەتوانێت چی بکات. بۆیە پێموایە سەیری ئەم پرسانە دەکەن و دەڵێن، رۆڵێک هەیە بۆ ئەمریکا، بەڵام هەر رۆڵەکە نییە، چونکە لەلایەکی دیکەشەوە، قسەی زۆرمان لە تیمی ترەمپەوە بیستووە لەبارەی پێویستیی سەرنج خستنە سەر هەڕەشەی چین و سەرنج خستنە سەر ناوچەی پاسیفیک. ئاڵنگارییەکە بۆ ئەوان ئەوە دەبێت کە چۆن ئەوە بەڕێوە ببەن کە لە ناوچەی پاسیفیک پێویستە، کە بۆ بەڕێوەبردنی جەنگی رووسیا- ئۆکراینا لە گۆڕەپانی ئەورووپا پێویستە، پاشان دەیانەوێت بزانن چۆن پشتیوانی لە سەقامگیری و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن. لەوانەیە نەتوانن هەموو ئەو شتانە لەو ئاستەی دەیانەوێت لە هەمان کاتدا بکەن. ئەو شتانە بڕیاری زۆر سەخت دەبێت.

ڕووداو: پێموایە کاتێک باسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین، وڵاتانێک هەن لە ئاژاوەدان، وڵاتانێک هەن گرووپی میلیشیایان هەیە، دوو لەو وڵاتانەش عێراق و سووریان. لەگەڵ هەبوونی هێزێکی نوێ لە سووریا، لەگەڵ هەتەشە، بە رابردوویانەوە کە پەیوەندییان بە قاعیدە و گرووپەکانی دیکەوە هەبوو. پێتوایە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا ئێستا زیاتر لە پێشوو پێویستە، یان ئێستا وەک دەبینین، وەک چۆن رژێمی بەشار ئەسەد نەماوە لە سووریا، و حکومەتێک لە عێراق هەیە کە پەیوەندیتان لەگەڵی هەیە، چیتر پێویستتان بەو ئامادەبوونە نییە؟

دەینا سترۆڵ: بە بۆچوونی من، سوپای ئەمریکا و ویلایەتە یەکگرتووەکان کارێکی زۆر گرنگیان کردووە لە سەرکردایەتیکردنی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی بۆ تێکشکاندنی داعش. ئیدی داعش خاکی لە عێراق و سووریا لەژێر دەستدا نییە، بەڵام هێشتا هەڕەشەیەکی جیددییە. ئێستا خەریکە چەند نموونەیەکی زۆر باشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوبەشەکان لە عێراق زیاد دەکەن، چونکە دەزانین هێشتا هەڕەشەی داعش هەن کە دەتوانن زیان بە هاووڵاتییانی عێراق بگەیێنن و ئەو دەستکەوتە گرنگانە پاشەکشە پێ بکەن کە هێزەکانی ئاسایشی عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەدەستیان هێناون.

لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریاش، هێشتا 9000 چەکداری داعش لە گرتووخانەکاندان و لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە بەڕێوەدەبرێن. هەروەها 40 هەزار کەسی ئاوارە لە کەمپەکاندا هەن کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. بەڵام ئەم کێشانە چارەسەر نەکراون، ئەگەر چارەسەرێکمان نەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم خەڵکە، لە نموونەی راگیراوەکان و ئاوارەکان، ئەوا دەبێت بزانین کە دەشزانین داعش لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رژێمی بەشار ئەسەد دا زۆر چالاک بوو. لەوەتەی ئەسەد هەڵاتووە و لە مۆسکۆ خۆی شاردووەتەوە، سوپای ئەمریکا هێرشە سەربازییەکانی خێرا کردووە، کە پێمان دەڵێت، هێشتا کێشەیەکی راستەقینە و زۆر جیددی لە سووریا هەیە. پێشموایە رۆڵێک هەیە کە سوپای ئەمریکا بیبینێت.

ڕووداو: تۆ بەشێک بوویت لە ئیدارەی ئێستا. کێشەی داعش، بەندکراوانی داعش و ناوەندەکانی راگرتنی داعش لە سووریا، شتێکی نوێ نییە. بۆچی ئێوە و کاتێک دەڵێم دەزانم ئێستا لە پۆستەکەت نەماویت، بەڵام بۆچی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەیانتوانی کێشەی راگیراوانی داعش لە سووریا چارەسەر بکەن، کە ماوەیەکی زۆرە لەوێن. ئەمە کێشەیەکی نوێ نییە؟

دەینا سترۆڵ: ئەمە پەڵەیەکە بە ڕوخساری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە. با راستگۆ بم، دەبووایە بۆ چارەسەرکردنی ئەمە وزەی زۆر زیاتر، ویستی سیاسیی زۆر زیاتر و وەبەرهێنانی زیاتری سەرچاوەکان هەبووایە. ئەوەی بۆ چەندین ساڵە روودەدات ئەوەیە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لێرە پێشەنگە لە دانوستاندن بۆ گەڕاندنەوەی ئەم خەڵکە بۆ ئەورووپا و ئاسیای ناوەڕاست، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکیا، ئەفریقا. ئەوەیش کارێکی زۆر خاوە، چونکە ئەم حکومەتانە زۆر نیگەرانن لەوەی تیرۆریست بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان کە دوایی هەڕەشەی تیرۆریستیان لە وڵاتەکانی خۆیاندا هەبێت.

ڕووداو: بەڵام دەبێت چارەسەرێک هەبێت. باشە، ئەگەر قبووڵیان ناکەن بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێنەوە، بەڵام دەبێت چارەسەرێک هەبێت، چونکە ئەگەر لەوێ بمێننەوە، کاتێک دۆخێکی وەک ئێستای سووریات هەیە، لەوانەیە ببنە هەڕەشەیەکی گەورەتر بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و ئاسایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی؟

دەینا سترۆڵ: من بەتەواوی هاوڕاتم، چارەسەرەکە ئەوەیە کە بەرنامەی چاکسازی هەیە بۆ منداڵان کە لەم کەمپە ئاوارەییانە دێنە دەرەوە. دەبێت ناوەندی راگرتنی پارێزراویش هەبێت بۆ ئەوانەی دەتوانرێت لەسەر تاوانەکانیان کاتێک ئەندامی داعش بوون دادگایی بکرێن. بەڵام ئەمە لەم وڵاتانەدا کارێکی زۆری دەوێت. دەیڵێمەوە، هەم ویستی سیاسی و هەم پابەندبوون بە سەرچاوەکانیشی پێویستە. بەڵام ئێمە ئەوەمان نەبینیوە.

ڕووداو: با هەر لەسەر سووریا بمێنینەوە، ئەحمەد شەرع (جۆلانی)مان هەیە. رابردووی دەزانین. بەرەی نوسرە بوو، پەیوەندی بە قاعیدە و داعشەوە هەبوو. ئێستا قسەکانی گۆڕاون. چاوەڕێ دەکەیت ئەحمەد شەرع بتوانێت رژێمێکی دیموکراتی لە سووریا دابمەزرێنێت؟

دەینا سترۆڵ: پێموایە ئێستا پێویستە چاوەڕوان بین، بەتایبەتی لە پایتەختە ئەورووپییەکانەوە، بە وشەی وەک دیموکراسی، بەشداریپێکردن، مافی کەمینەکان، مافی ئافرەتان، هەموو ئەم پرسە جیاوازانە دەبینین. گرنگترین شت ئەوەیە کە ئەوەی لەبارەی بەشار ئەسەدی سوورییەوە دەیزانین ئەوەیە کە شێوازی حوکمڕانیی بەشداریپێکردن نەبوو و رەنگدانەوەی خواستی گەلی سووریا نەبوو. پێموایە دەبێت بزانین داخۆ ئەحمەد شەع بۆ هەموو گەلی سووریا حوکم دەکات و بڕیار دەدات کە خواستیان لە چۆنیەتیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بۆیاندا رەنگ بداتەوە.

ڕووداو: ئایا ئەو خواستەت لە ئەحمەد شەرع بینیوە؟

دەینا سترۆڵ: ئێستا هەموو قسە دروستەکان دەکات. باسی حوکمڕانی بۆ هەموو سووریا دەکات، باسی رۆڵ بۆ هەموو سوورییەکان لە حکومەتەکەیاندا دەکات، بەبێ رەچاوکردنی نەتەوە، هۆز، جوگرافیا و ئەو شتانە. هەنگاوی دروست بۆ سەرکۆنەکردنی تیرۆر، دوورخستنەوەی کاریگەریی نەرێنی و زیانبەخشی ئێران دەنێت.

ڕووداو: بیروڕات چییە دەربارەی کردەوەکانیان دژی عەلەوییەکان، کردەوەکانیان دژی کەمینەکانی دیکە کە سەر بەوان نین؟ ئەو ڤیدیۆیانەت بینیوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم خەڵکە دەکەن؟

دەینا سترۆڵ: بەڵێ، بینیومە و پێموایە زۆر نیگەرانکەرە. دەبێت ئەو و ئەو دەزگا ئەمنییانەی راپۆرتی بۆ دەکەن ئەوە بسەلمێنن کە ئەم جۆرە توندوتیژییە تۆڵەسەندنەوەییە رادەگرن و رێگە لەم سووڕی توندوتیژییە دەگرن. بینیوتە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە سووککردنی سزاکانی دەیەوێت ئەو گریمانەیە تاقی بکاتەوە کە ئەحمەد شەرع دەتوانێت بە شێوەیەکی فراوان حوکم بکات و پارێزگاری لەو کۆمەڵگایانە بکات کە لە مەترسیدان. بەڵام هۆکاری ئەوەی کە ئەو سووککردنەی سزاکانی ئەمریکا تەنیا شەش مانگە ئەوەیە کە تاقیکردنەوەیەکە بۆ بینینی ئەوەی بزانرێت داخۆ بەڕاستی کردەوە دەخاتە سەر وشە باشەکانی و پارێزگاری لەم کۆمەڵگایانە دەکات.

ڕووداو: لە پەیوەندیی بە حکومەتی نوێی سووریا، پێتوایە دەرفەت هەیە بۆ حکومەتێکی فیدراڵی لە سووریا و هەبوونی هەرێمێک بۆ ئیدارەی خۆسەری کوردی؟ چاوەڕێی هیچ شتێکی لەو جۆرە دەکەیت لە داهاتووی ئەو ناوچەیە؟

دینا سترۆڵ: پێموایە یەکێک لەو ئاستەنگانەی کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رووبەڕووی دەبێتەوە ئەوەیە کە هەموو کەس دەڵێت داهاتووی سووریا دەبێت لەلایەن سوورییەکانەوە دیاری بکرێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە سوورییەکان بۆچوونی جیاوازیان لەسەر چۆنیەتیی حوکمڕانییان هەیە. ئایا دەبێت حکومەتێکی ناوەندیی بەهێز لە دیمەشقەوە بێت؟ یان دەبێت حکومەتێکی فیدراڵی بێت کە ناوچە جیاوازەکان سەرچاوەکان دابەش بکەن. بینیومە هەندێک لە سەرکردەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا شتی دروستیان لەبارەی دابەشکردنی سەرچاوەکانەوە گوتووە کە زۆر گرنگە. دەبێت کارێکی زۆر لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان بکەین.

ڕووداو: بە تەواوی تێدەگەم، ئایا ئەو پۆتانسیاڵە لە رۆژئاوا دەبینیت کە ببێتە دەوڵەتێکی فیدراڵی یان هەرێمێکی فیدراڵی لە سووریا؟

دینا سترۆڵ: من باسی سیاسەتی ئەمریکا دەکەم، پێموایە ئەوەی لە سیاسەتی ئەمریکادا روونە ئەوەیە دەوڵەتێکی سووریی یەکگرتووە کە هەموو پێکهاتەیەک بەبێ رەچاوکردنی نەتەوە یان رەگەز رۆڵی هەبێت.

ڕووداو: ئەمە دژی ئەو سیاسەتە نییە؟

دینا سترۆڵ: راستە و ئەگەر ئێستا گوێ لە لێدوانەکانی سەرکردەکانی ئیدارەی بایدن بگریت، ئەوەی هەوڵی بۆ دەدەن ئاسانکارییە بۆ رۆڵێک و رادەیەک لە خۆسەری بۆ باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەنێو دەوڵەتێکی سووریی یەکگرتوودا. بەڵام پێموایە زۆرێک لەمانە پەیوەستن بە وردەکارییەکان و ئیرادەی سیاسیی هەموو ئەو سەرکردانەوە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی گەلەکەیان بخەنە پێشەوە و بیر لەوە بکەنەوە چۆن هەموو کەس بتوانێت پارێزراو بێت و چاودێریی خێزانەکانیان بکەن و پشتیوانیی پێویستیان بۆ ژیان هەبێت.

ڕووداو: دەربارەی هەبوونی وڵاتێکی یەکگرتوو لە سووریا، ئەمە بەو مانایە دێت کە هەسەدە دەبێت بەشێک بێت لە سیستمی بەرگریی نوێی سووریا. پێتوایە دەتوانن تێکەڵ بەو سیستەمە بەرگرییە نوێیە ببن؟

دینا سترۆڵ: بەڵێ. پێموایە دەبێت بە دڵنیاییەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات لەناو هێزە ئەمنییە نیشتمانییەکانی داهاتووی سووریادا رۆڵیان هەبێت. هێزەکانی سووریای دیموکرات خزمەتێکی گەورەیان بە جیهان کردووە لە شکستپێهێنان و دەرکردنی داعش لەو ناوچانەی کۆنترۆڵی کردبوون و ئێستا چاودێریکردنی ئەم خەڵکە...

ڕووداو: بە بەشداریکردن لەو سیستەمە بەرگرییە نوێیەدا، ئایا پێتوایە دەرفەت هەیە بۆ هەبوونی شێواز یان مۆدێلێکی پێشمەرگە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، یان تەنیا یەک سیستمی بەرگری و یەک سوپا و یەک یونیفۆرم لە هەموو سووریادا دەبێت؟

دینا سترۆڵ: نامەوێت باسی چۆنیەتیی سەرگرتنی ئەمە لە سووریا بکەم. ئەمە کۆن تێکستێکی جیاوازە لە مێژووی عێراق. بەڵام ئەگەر سەیری ویلایەتە یەکگرتووەکان بکەیت، بۆ نموونە، سوپایەکی نیشتمانیمان هەیە و پاشان لیواکانی پاسەوانی نیشتمانیمان هەن کە پەیوەستن بە هەر ویلایەتێکەوە و سەرچاوەیان لە وەزارەتی بەرگرییەوە پێدەگات، هەروەک لە وڵاتانی دیکەدا دەیبینیت کە وەزارەتەکانی بەرگری رۆڵیان هەیە.

ڕووداو: ئەمە نموونەیەکی باشە بۆ سووریا؟

دینا سترۆڵ: پێم وانییە ئەمە نموونەیەکی تەواو بێت بۆ سووریا، بەڵام ئەوەی دەیڵێم ئەوەیە کە مۆدێلی جیاواز هەن بۆ چۆنیەتیی سەرگرتنی ئەمە کە تێیدا هێزە ئەمنییە ناوەندییە نیشتمانییەکانت هەن و پاشان لە ناوچە جیاوازەکاندا رۆڵی جیاواز بۆ هێزە ئەمنییە خۆجێیی یان هەرێمییەکان هەیە.

ڕووداو: پێموایە ئەمریکا هێشتا لە سووریایە بۆ تێکشکاندنی داعش، هەموو کەسێک لێرە لەم پایتەختە دەڵێت داعش بە یەکجاری تێکنەشکاوە، بەڵام دەشزانین کە هەندێک رووداو لەو ناوچەیە روودەدەن کە هاوپەیمانەکانتان لە تێکشکاندنی داعش لەگەڵتان لادەدەن، کە ئەوان لەسەر زەوین. بۆچی ئەمریکا نەیتوانیوە لێکتێگەیشتن یان ئاگربەست، یان هەر رێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا دەربارەی ئەو بەشەی سووریا دروست بکات و وایان لێبکات پێکەوە کۆببنەوە و جۆرێک لە ئاشتی لەو ناوچەیە هەبێت؟

دینا سترۆڵ: بەر لە هەر شتێک، پێموایە ئەمە بە دروستی ئەوەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەیکات. بۆیە بینیوتانە کە سوپای ئەمریکا دانوستاندن لەسەر هەندێک شت دەکات...

ڕووداو: ئەوان ئەمە دەکەن، بەڵام بۆچی نەیانتوانی جێبەجێی بکەن؟

دینا سترۆڵ: کاتێک دێتە سەر کارکردن لەگەڵ تورکیا، ئەمە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە ناوچەی گرژی و ناکۆکی بووە لەنێوان ئەنقەرە و واشنتن. ئەنقەرە دژی هاوپەیمانێتیی ئەمریکایە لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات، ویلایەتە یەکگرتووەکانیش بۆ دەیەیەک یان زیاتر پشتیوانیی لێکردوون، ئامۆژگاریی من بۆ ئیدارەی ترەمپ ئەوەیە کە ئەمە هاوپەیمانێتییەکی زۆر گرنگە و ئەمە گرووپێکی شەڕکەرن کە دەیڵێمەوە، خزمەتێکی گەورەیان کردووە، نەک تەنیا بە سووریا و سوورییەکان و نەک تەنیا بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەڵکو بە جیهان، چونکە کەس ناخوازێت داعش بگەڕێتەوە، بۆیە دەبێت لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتدا کاربکەین.

ڕووداو: لەوانە تورکیاش؟

دەینا سترۆڵ: پێموایە تورکیا ئێستا بە روونی رۆڵی هەیە و دەتوانێت کاریگەریی هەبێت لەسەر ئەوەی لە سووریا روودەدات. بە روونیش پەیوەندیی راستەوخۆیان لەگەڵ هەتەشە و ئەحمەد شەرع و دیمەشق هەیە. بۆیە بەڵێ، دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ تورکیا هاوئاهەنگی بکات و پێکەوە کۆک بن. بۆیە بینیوتانە کە بەرپرسانی زۆر لە واشنتنەوە چوونەتە تورکیا و پێموایە ئەمە لە ئیدارەی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.

ڕووداو: دەربارەی عێراق، عێراق زۆر ئاڵۆزە. حکومەتێکی فیدراڵیمان هەیە. پاشان وەزارەتی بەرگریمان هەیە. لەلایەکی دیکەوە، حەشدی شەعبیمان هەیە. راپۆرت لە میدیای عێراقیدا بڵاودەکرێنەوە کە ئەمریکا بە حکومەتی عێراقی راگەیاندووە کە دەبێت حەشدی شەعبی هەڵبوەشێننەوە، تا چ رادەیەک پێتوایە ئەمریکا دەتوانێت ئەمە لەگەڵ حکومەتی عێراق بکات؟

دینا سترۆڵ: ناتوانم باسی ئەو دەنگۆیانە بکەم، بەڵام پێموایە گرنگە روونی بکەینەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان چی دەوێت. عێراق سیستەمێکی هەیە کە تێیدا هێزە ئەمنییەکان دەبێت راپۆرت بۆ فەرماندەی گشتی بکەن کە لە سیستەمی عێراقدا سەرۆکوەزیرانە. ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان هەمیشە دژی بووە چەکدارکردن یان ئاراستەکردن یان پشتیوانیکردنی میلیشیاکانە کە رێز لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیران و بەغدا ناگرن. ئەمانەش بەگشتی ئەو هێزانەن کە پشتیوانی لە تارانەوە وەردەگرن و هێزەکانی ئەمریکایان کردووەتە ئامانج و هەوڵی کوشتنی هێزەکانی ئەمریکا دەدەن. هێزەکانی ئەمریکاش لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەوێن بۆ پشتیوانیکردن لە شەڕی دژی داعش. کەواتە ئەمەیە ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەیکات. دەیەوێت هێزەکانی بتوانن بەشێوەیەکی ئارام پشتیوانی لە عێراق و گەلی عێراق بکەن. بەڵام کێشەیە بۆ عێراق و گەلی عێراق ئەگەر میلیشیاکان لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی کاربکەن.

ڕووداو: تەنیا کێشەیە بۆ عێراق یان بۆ ئەمریکاش؟

دینا سترۆڵ: روونە کە کێشەیە بۆ هەردووکیان، چونکە بەر لە هەر شتێک، ئەگەر حکومەتی عێراق هێزەکانی ئەمریکای نەکردووەتە ئامانج، ئەگەر میلیشیا هەبن کە رێز لە سەروەریی عێراق نەگرن، ئەوە کێشەیە بۆ عێراق و هەڕەشەیە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا.

ڕووداو: ئەمەت لێ دەپرسم، چونکە ئێستا لە پۆستێکدا نیت. کەواتە، پێتوایە حکومەتی عێراق بەڕاستی گرنگی بەمە دەدات؟ چونکە هەندێک لەم گرووپانە بەشێکن لە حەشدی شەعبی و حەشدی شەعبی پارە لە بودجەی عێراق وەردەگرێت، کە دوایین جار 2.7 ملیار دۆلاریان لە بودجەی عێراق وەرگرت. کەواتە، ئەگەر زۆر گرنگی بەمە دەدەن، بۆچی ئەم سەرچاوانە دەدەنە ئەم گرووپانە تاوەکو ئەم هێرشانە ئەنجام بدەن و ئەم پێشێلکارییانە بکەن؟

دینا سترۆڵ: بەر لە هەر شتێک، گرووپە میلیشیاکان هەن کە وەڵامی بانگەوازی ئایەتوڵڵا سیستانیی گەورەیان دایەوە کاتێک داعش خاکی عێراقی داگیرکرد، ئەوان هەستان بۆ پشتیوانی لەو هەوڵانەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان، عێراق و ئەوانی دیکە تێیدا بەشداربوون بۆ رزگارکردنی ژیانی عێراقییەکان، رزگارکردنی خاکی عێراق و دەرکردنی داعش. پاشان میلیشیای دیکە هەن کە جیاوازن، لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی بەغدا کاردەکەن، پارە و چەک و راهێنان لەوانە وەردەگرن کە نایانەوێت عێراق سەربکەوێت. راستییەکەی، زۆرێکیشیان لە تارانن. کەواتە پێموایە جیاوازی هەیە و پێموایە ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەیەوێت بە تێپەڕبوونی کات بیکات یارمەتیدانی عێراقە، دڵنیابوونە لەوەی کە هەموو هێزە سەربازییە گونجاوەکان کە بۆ پشتیوانیی سەروەریی نیشتمانیی عێراق کاردەکەن راپۆرت بۆ حکومەتی ناوەندی لە بەغدا بکەن.

ڕووداو: پێتوایە عێراق لەو پرۆسەیەدا سەردەکەوێت؟

دینا سترۆڵ: زۆر هیوادارم. چونکە پێموایە عێراق هاوبەشێکی ستراتیژیی زۆر گرنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانە، ئەمەش زیاترە لە پەیوەندییەکی ئەمنی. پێموایە هیوا و وەبەرهێنانێکی گەورە لەسەر سەرکەوتنی گەلی عێراق، گەنجانی عێراق هەیە و، دوای ئەو شتە خراپانەی داعش کردنی پێویستە کارێکی زۆر زیاتر بکرێت.

ڕووداو: کەواتە، چەند خولەکێکی دیکەم ماوە و هەندێک پرسیار دەربارەی پێشمەرگەی کورد دەکەم. تۆ سەردانی هەرێمی کوردستانت کردووە و لەگەڵ بەرپرسە کوردەکان کارت لەسەر چاکسازییەکان کردووە. کەواتە، هەرێمی کوردستان لە 1992ەوە کار لەسەر ئەو چاکسازییە دەکات، بە تێگەیشتنی تۆ، بۆچی ناتوانن پێشمەرگەی کوردی لە هەمان هەرێمەوە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆبکەنەوە کە سەر بە حکومەتێکە لەلایەن ئەم دوو پارتە سیاسییەوە پێکهێنراوە؟

دینا سترۆڵ: پێم وانییە نهێنی بێت کە سیاسەت لە کوردستانی عێراق و لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا یارییەکی قورسە. بۆ ماوەیەکی درێژیش ویلایەتە یەکگرتووەکان هانی حیزبە جیاوازەکانی داوە پێکەوە کاربکەن و خەڵکی هەرێمی کوردستان و رۆڵیان لەنێو عێراقدا بخەنە پێشەوە. راست دەکەیت، پێشڤەچوونەکە هێواش بووە، بەڵام ویلایەتە یەکگرتووەکان بەگشتی ئارامگرتنی زۆرە و، مێژووی عێراقیش پڕە لە ململانێ و خوێنڕشتنی زۆر. بۆیە بۆچوونی کەسیی من ئەوەیە کە دەبێت لەگەڵ هاوبەشەکانمان ئارامگر بین و ئەمە ئەوەیە بینیوتانە لە لایەنی ئەم نەخشەڕێگە درێژەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان پرۆسەیەکی راوێژکاریی بۆ پشتیوانی لە یەکخستنەوەی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا دابین کردووە.

ڕووداو: هیچ کات، ئەگەر زانیاریت هەیە یان کاتێک لە پۆستەکەت بوویت، ئایا حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ گوشارێکی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان تاوەکو زۆر راشکاوانە پێیان بڵێت، هاوڕێیان، ئەگەر ئەمە نەکەن، ئەوا ئارامگرتنی ئێمە سنووری هەیە؟

دینا سترۆڵ: بەگشتی پێم وانییە هەڕەشە لەگەڵ هاوبەشەکاندا کاربکات. هەروەها پێشموایە دەبێت رادەیەک لە رێز لەنێوان هاوبەشەکاندا هەبێت، بەڵام ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کردوویەتی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنە لەنێوان وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە هەولێر و بەشێک لە چاوەڕوانییەکان بۆ ئەو وەزارەتە، بۆ ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەردەوام بێت لە دابینکردنی راهێنانی سەربازی، هاریکاریی ئەمنی، دابینکردنی پارە بۆ پشتیوانی لە مووچەی پێشمەرگە تاوەکو هەنگاو بەرەو چاکسازی بنرێت. پێموایە هەر بەم دواییانە کۆبوونەوەیەک کرا بۆ پێداچوونەوە بە پێشڤەچوون بەرەو ئەو هەوڵە چاکسازییانە. پێشموایە بەردەوام چاوەڕوانی دەبێت کە سەرکردەکان لە کوردستان ئەو پێوەرانەی چاکسازی جێبەجێ بکەن.

ڕووداو: ئەمە وەک دوا پرسیارم دادەنێم، چی لەسەر مەحەکە، کاتێک هەرێمی کوردستان هێزەکانی پێشمەرگەی یەکنەخستووە لەو هەرێمەدا کە چەندین گرووپی میلیشیا و چەندین وڵات دەوریان داوە کە سەقامگیر نین؟

دینا سترۆڵ: با لە گرنگترین خاڵەوە دەست پێبکەم کە ئەوە بۆچوونی من بوو کاتێک لە وەزارەتی بەرگری بووم و پێشموایە ئەو کەسانەی لە وەزارەتی بەرگریی داهاتوودا خزمەت دەکەن، ئەمن و ئارامی و سەرکەوتنی هاوبەشەکانیان دەوێت. بۆ ئەوەی عێراق سەربکەوێت، پێویستت بە هەرێمێکی کوردستانی سەرکەوتوو هەیە. بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بتوانن سەرکەوتوو بن و پارێزگاری لە گەلی عێراق بکەن، پێویستت بە پێشمەرگەی کورد هەیە کە قوربانی و خوێنی زۆری دا بۆ پاراستنی عێراق و دەرکردنی داعش لە عێراق. بەڵام بۆ ئەوەی ئەمە بکرێت، دەبێت هەندێک شت رووبدەن. پێشمەرگەی شەڕکەری بەهێزت دەوێت کە باوەڕپێکراو و پیشەیی بن. ئەمەش واتە دەبێت هەندێک هەوڵی چاکسازیی زۆر گرنگ بدرێن و دەبێت لیوا جیاوازەکان لەژێر وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا یەک بخرێنەوە. هەندێک لەو پێشڤەچوونانە هێشتا روویان نەداوە. ئەوەی لەبارەی ئیدارەی ترەمپەوە دەیزانین ئەوەیە کە چاوەڕێی هاوبەشەکانیان دەکەن هەنگاو بنێن و، پێموایە چاوەڕێ دەکەن سەرکردەکان لە هەولێر هەنگاو بنێن.

ڕووداو: زۆر سوپاس دینا، کە لێرە بوویت و سوپاس بۆ بیرۆکە وردبینەکانت.

دینا سترۆڵ: سوپاس بۆ میواندارییەکەتان.

ڕووداو: زۆر سوپاس.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 48 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-01-2025 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 21-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 48 جار بینراوە
QR Code
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
داستانی میکانیکی کوانتەم
پەرتووکخانە
ئەتڵەسنامە (وەشانی 2)
ژیاننامە
سەناریا کەمال خدر
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
ژنانی شارۆچکەی تلکێفی شاری موسڵ؛ ساڵی 1937
پەرتووکخانە
گوتاری سیاسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا لە ناوەڕاستی سێپتێمبەر و ئۆکتۆبەری  2024
کورتەباس
مفەوەز شەماڵ ئەو تاوانبارەی سڵی لە ئەنجامدانی هیچ تاوانێک نەکردەوە
پەرتووکخانە
حاجی مەسیفی لە مەسیف-ەوە بۆ مەسیف
کورتەباس
دروست بونی ئەڵوەناتی و ڕیشەی (پایە یان مەقامی ئەڵوەن ئای) لەهەناوی کوردی گۆرانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
تەکیەی معاون ئەلموڵک
ژیاننامە
عەدنان زەندی
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
سانا کەمال خدر
کورتەباس
دەرهێنەرێکی کورد دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیومێنتاری لە پۆڵەندا
وێنە و پێناس
کوردەکانی عەفرین لە ساڵی 1920دا
ژیاننامە
هاوار ئیبراهیم بایز ئاغا دزەیی
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەواری (ساریج) کە کاتی خۆی وەک شوێنی ساردکەرەوە بەکارهاتووە
پەرتووکخانە
ئەمیر ئەرسەلان
کورتەباس
هزر لە چیڕۆکەکانى (حەسەن جاف) دا کۆمەڵە چیڕۆکى (دیجلەى تاوان) بەنموونه
ژیاننامە
مەلا سمایلی دیبەگە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
خالیدە خدر ئیبراهیم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
ژیاننامە
شیندا عادل کشو
کورتەباس
ئاژانسی هەواڵگری ئاساییشی ئەلیکترۆنی بایت بلیتز (بی سی ئای ئەی)
ژیاننامە
سەباحەت زاهیر تاهیر
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
پەرتووکخانە
چمکێک لە بیرەوەری؛ ساڵانی دوای ڕاپەڕین
وێنە و پێناس
خالس بەگ سەبکی و برا و کوڕەکانی لە ئاگری لە ساڵی 1926دا
ژیاننامە
مەلا محەمەد ئەمین سڵێمان ئاشۆکانی
وێنە و پێناس
چەند کوردێکی شاری عەفرین لە ساڵی 1930دا
وێنە و پێناس
مارک سایکس و فڕانسۆ جۆرج بیکۆ لەگەڵ کۆمەڵێک جەنگاوەری کورد لە ساڵی 1916
ژیاننامە
کەمال خدر مستەفا پەستەک سۆر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عادیلە خانم
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عادیلە خانم
ژیاننامە
ئەحمەد موختار بەگی جاف
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد موختار بەگی جاف
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
16-03-1988
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
16-03-1988
ئامار و ڕاپرسی
ئاماری زیانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە
16-03-2014
هاوڕێ باخەوان
ئاماری زیانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە
شەهیدان
عومەری خاوەر
15-03-2012
هاوڕێ باخەوان
عومەری خاوەر
 چالاکییەکانی ڕۆژی

  • 12-03-2025
  • 13-03-2025
  • 14-03-2025
  • 15-03-2025
  • 16-03-2025
  • 17-03-2025
  • 18-03-2025
  • 19-03-2025
  • 20-03-2025
  • 21-03-2025
  • 22-03-2025
  • 23-03-2025
  • 24-03-2025
  • 25-03-2025
بابەتی نوێ
شوێنەکان
کانی هەنجیرە
16-03-2025
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
گوتاری سیاسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا لە ناوەڕاستی سێپتێمبەر و ئۆکتۆبەری  2024
15-03-2025
هەژار کامەلا
وێنە و پێناس
بێژەری کوردی فەیلی میقداد موڕاد بەر لەوەی کۆچی دوایی بکات
15-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
وێنە و پێناس
گواستنەوەی دانەوێڵە بە کەڵەک لە موسڵەوە بۆ بەغدا، ساڵی 1933
15-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سەناریا کەمال خدر
14-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سانا کەمال خدر
14-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
سەباحەت زاهیر تاهیر
14-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
کەمال خدر مستەفا پەستەک سۆر
14-03-2025
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
عەدنان زەندی
13-03-2025
سارا سەردار
شوێنەکان
شارەدێی قەسرۆک
12-03-2025
زریان عەلی
ئامار
بابەت
  544,048
وێنە
  116,363
پەرتووک PDF
  21,054
فایلی پەیوەندیدار
  112,402
ڤیدیۆ
  1,959
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
297,891
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
92,054
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,722
عربي - Arabic 
34,926
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
22,363
فارسی - Farsi 
12,278
English - English 
8,056
Türkçe - Turkish 
3,728
Deutsch - German 
1,885
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,151
ژیاننامە 
27,286
پەرتووکخانە 
26,387
کورتەباس 
20,279
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,282
پەند 
13,751
شوێنەکان 
13,710
شەهیدان 
11,950
کۆمەڵکوژی 
10,953
هۆنراوە 
10,584
بەڵگەنامەکان 
8,530
وێنە و پێناس 
8,038
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,583
ڤیدیۆ 
1,838
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,490
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
1,450
فەرمانگەکان  
1,120
پۆلێننەکراو 
988
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
830
کارە هونەرییەکان 
778
گیانلەبەرانی کوردستان 
657
شوێنەوار و کۆنینە 
644
ئیدیۆم 
447
یارییە کوردەوارییەکان 
279
نەخشەکان 
215
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
88
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
58
مۆزەخانە 
51
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
552
PDF 
33,156
MP4 
3,177
IMG 
214,692
∑   تێکڕا 
251,577
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
داستانی میکانیکی کوانتەم
پەرتووکخانە
ئەتڵەسنامە (وەشانی 2)
ژیاننامە
سەناریا کەمال خدر
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
ژنانی شارۆچکەی تلکێفی شاری موسڵ؛ ساڵی 1937
پەرتووکخانە
گوتاری سیاسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا لە ناوەڕاستی سێپتێمبەر و ئۆکتۆبەری  2024
کورتەباس
مفەوەز شەماڵ ئەو تاوانبارەی سڵی لە ئەنجامدانی هیچ تاوانێک نەکردەوە
پەرتووکخانە
حاجی مەسیفی لە مەسیف-ەوە بۆ مەسیف
کورتەباس
دروست بونی ئەڵوەناتی و ڕیشەی (پایە یان مەقامی ئەڵوەن ئای) لەهەناوی کوردی گۆرانەوە
شوێنەوار و کۆنینە
تەکیەی معاون ئەلموڵک
ژیاننامە
عەدنان زەندی
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
ژیاننامە
سانا کەمال خدر
کورتەباس
دەرهێنەرێکی کورد دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیومێنتاری لە پۆڵەندا
وێنە و پێناس
کوردەکانی عەفرین لە ساڵی 1920دا
ژیاننامە
هاوار ئیبراهیم بایز ئاغا دزەیی
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەواری (ساریج) کە کاتی خۆی وەک شوێنی ساردکەرەوە بەکارهاتووە
پەرتووکخانە
ئەمیر ئەرسەلان
کورتەباس
هزر لە چیڕۆکەکانى (حەسەن جاف) دا کۆمەڵە چیڕۆکى (دیجلەى تاوان) بەنموونه
ژیاننامە
مەلا سمایلی دیبەگە
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
ژیاننامە
خالیدە خدر ئیبراهیم
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی گوڵ گوڵیی مەلەکشاهی
ژیاننامە
شیندا عادل کشو
کورتەباس
ئاژانسی هەواڵگری ئاساییشی ئەلیکترۆنی بایت بلیتز (بی سی ئای ئەی)
ژیاننامە
سەباحەت زاهیر تاهیر
شوێنەوار و کۆنینە
گردی وەرکەبود
پەرتووکخانە
چمکێک لە بیرەوەری؛ ساڵانی دوای ڕاپەڕین
وێنە و پێناس
خالس بەگ سەبکی و برا و کوڕەکانی لە ئاگری لە ساڵی 1926دا
ژیاننامە
مەلا محەمەد ئەمین سڵێمان ئاشۆکانی
وێنە و پێناس
چەند کوردێکی شاری عەفرین لە ساڵی 1930دا
وێنە و پێناس
مارک سایکس و فڕانسۆ جۆرج بیکۆ لەگەڵ کۆمەڵێک جەنگاوەری کورد لە ساڵی 1916
ژیاننامە
کەمال خدر مستەفا پەستەک سۆر
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.093 چرکە!
Kurdipedia is using cookies. OK | More detailsکوردیپێدیا کوکیز بەکاردێنێت. | زانیاریی زۆرترOk, I agree! | لاریم نییە