وەک کەر بێگار
بێگار: سوخرە، سوغرە، کارێکە بە زۆر بە مرۆڤ دەکرێت بێ مزە و پارە و کرێ، زیاتر لە ڕژێمی دەرەبەگایەتییدا ئەو بێگارییە بە جوتیاران و جۆوان و ڕەنجبەران دەکرا و دەچەوسێنرانەوە، گوێدرێژ کارێکی زۆری پێ دەکرێت و کا و ئالیکێکی کەمی پێ دەدەن، ئینجا هەندێک جار لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە خەڵکانێک دەچەوسێنرێنەوە و کاری زۆری بێ مزەیان پێ دەکەن بۆ ئەمە لە شاری
سنەسنە دەوترێت: وەک کەر بێگار.
[1]