نیاز مستەفا
وەزیری بەرگریی سووریا ڕایگەیاند، ئامادەنین ڕێگەبدەن
هێزەکانی سووریای دیموکراتهێزەکانی سووریای دیموکرات یەکەی سەربازیی تایبەت بە خۆیان هەبێت و پێویستە لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگریدا دابەشی نێو سوپای وڵاتەکەبن.
ڕۆژی یەکشەممە،
19-01-202519-01-2025 ، مورهەب ئەبوو قەسرە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای بەریتانی دا کرد و باسی هێزەکانی سووریای دیموکراتی کرد.
هەفتەی ڕابردوو، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، پێویستە حکومەتی سووریا ناناوەندی بێت. لەبارەی هێزەکانیشیان وتی، ئامادەن وەکوو یەکەیەک ببنە بەشێک لە وەزارەتی بەرگریی سووریا نەوەک خۆیان هەڵبوەشێننەوە، بەڵام وەزیری بەرگریی سووریا ڕەتیکردەوە بەم پێشنیازە ڕازیبن.
هێزەکانی سووریای دیموکرات دەسەڵاتی سەربازیی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان و لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێن. زۆرینەی هێزەکە کوردن. تورکیا ئەم هێزە بە مەترسیی لەسەر وڵاتەکەی دادەنێت.
ئەو وەزیرەی ئیدارەی کاتیی سووریا دەڵێت: ئێمە دەڵێین ئەوان (هێزەکانی سووریای دیموکرات) بێنە نێو وەزارەتی بەرگری و بە پلانی سەربازی دابەشی سەر یەکەکان بکرێن. وتیشی، هیچ کێشەیەک لەوەدا نابینن.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد، سەبارەت بەوەی ببنە یەکەیەکی سەربەخۆ لە وەزارەتی بەرگری، هەبوونی ئەم یەکەیە لەنێو دامەزراوەیەکی وا گەورەدا باش نییە.
مورهەب ئەبوو قەسرە ئەوەشی ئاشکراکرد، چەند جارێک لەگەڵ سەرکردەکانی هەسەدە کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی بێنە نێو وەزارەتی بەرگری، بەڵام ئەوان یاریی بە کات دەکەن.
ڕۆژی 8ی کانوونی یەکەمی پار، گرووپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا کە دیارترینیان دەستەی تەحریر شام بوو حکومەتی پێشووی سووریایان بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا ڕووخاند. دواتر، حکومەتێکی کاتییان تاوەکوو ئاداری ئەمساڵ پێکهێنا. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو حکومەتە ئەوەیە پێش کۆتاییهاتنی وادەکەی، چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکاندا نەمێنێت و هەموویان بچنە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگری.
[1]