جارێک
مەولەویمەولەوی لە شاری
سنەسنە لە کۆڕێکا دائەنیشێ، لێی ئەپرسن ئەڵێن: تۆ هەر ئەڵێی هۆزەکەم خۆشیان ئەوێم بە گەورەم دائەنێن بە چییا پێشانی ئەدەی کە ڕاست ئەکەی؟ ئەویش ئەڵێ: خۆ ئەگەر هیچ نەگێڕمەوە ئەوە بۆ من بەسە کە هەورامییەک بارێکی ئێجگار گران لە کەرەکەی ئەنێ و ئەیەوێ بە سەر کێوی ئارێزدا سەری بخا و کەرە مان ئەکا و ناڕوا، پێی ئەڵێ: «هەچە دەی هەچە! بە خوا ئەگەر مەلەویش بیت هەر سەرت ئەخەم».
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!