ترکەشکانی گەورە، گوندێکە سەربە شارەدێی #لەیلان#ی شاری #کەرکووک#ی، باشووری کوردستان، کەوتووەتە سنووری ناوچەی ماددەی 140ی دەستووری ئێراقەوە (ناوچە جێناکۆکەکان).
لە ڕووی جوگرافییەوە، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #تەرجیل#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #یارمجە (لەیلان)#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #بان لەیلان#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #قەرەلووی گەورە#، لە پاش شاڵاوی ئەنفال ئەم گوندە خاپوورکرا، لە دوای ڕزگارکردنی ئێراق لەژێر دەستی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا ئەم گوندە ئاوەدان کرایەوە.
دانیشتووانی ئەم گوندە سەرجەمیان کوردن.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (345) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (354) کەس بووە.
[1]