مەلا فەتاحی خەتێ لە دیوەخانی پاشا کۆرەی #ڕواندز# ئەبێ، کابرایەک دێت ئەڵێ: پاشا گایەکم هەبوو، یەکێ لە پیاوەکانی تۆ لێی زەوت کردم! مەلاش ئەڵێ: برا ئەگەر پاشا مەزرەعەی ڕۆژی دوایی خۆی بە گای هەژارێکی وەکوو تۆ نەکێڵێ چی بکا؟! پاشا ئیتر فەرمان ئەدا گاکەی پێ ئەدەنەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=