مەلا ڕەسووڵی تەلانی هەبوو لە #سلێمانی# ئەمناسی، کتوپڕ نەخۆش کەوت، سەرەتا بۆم ڕێ نەکەوت بچمە لای، بە ئیمڕۆژ و سبەی دوام خست، لە پاشدا کەوتمە تەقەوە هەر نەچووم، مەلا ڕەسووڵ لە نەخۆشییەکەی چاک بۆوە و هەستایەوە - ڕۆژێ چاوی پێم کەوت و گلەیی لێ کردم کە لە نەخۆشییەکەیدا نەچووم بۆ لای، منیش زۆر شەرمەزار بووم، هیچم پێ نەما وتم: مەلا ڕەسووڵ خوا ڕووی مردن ڕەش بکا وا منی شەرمەزاری لای تۆ کرد! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=