هەر ڕۆژی باوبۆرانە کەچەڵ سەرەشۆرانە
لە کۆندا خەڵکی دەچوونە سەر چەم و ڕووباران و قولەتێن و دەراوی چەمان کور-کوڵیان دەکرد و خۆیان دەشووشت، ئەو ڕۆژەیان هەڵدەبژارد کە خۆر بەدەرەوە بێت و ساماڵ و ڕۆژێکی خۆش بێت، بەڵام لەو ئیدیۆمەی شاری #سنە#دا هەر ڕۆژەی باوبارانە ئینجا کەچەڵ دەچێتە خۆشوشتنێ ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ کارێک کە ئەنجامدانی لەو ڕۆژەدا لە بار نەبێت و هێشتا ئەنجامیش بدرێت بەتەوسەوە دەوترێت: هەر ڕۆژی باوبۆرانە کەچەڵ سەرەشۆرانە.[1]