هەر شەوێ قەورێ بناسێ
لە #هەولێر#ێ وتراوە: لە هیچ قەبرێک نەحەسێتەوە یان هەر شەوەی لە قەبرێک بنێژرێت، لە بیروباوەڕی ئایینییدا دیاردەی گۆڕەشار هەیە، گۆڕەشار: کەسێک کە دەمرێت و لە گۆڕدا دەینێژن بۆ یەکەم شەوی مانەوەی لە گۆڕدا خاکەکە یان گۆڕەکە وێک دێتەوە و تووند تووند دەیگوشێت و زۆر بە ئازارە، ئەوە لەو ئیدیۆمەدا بەکارهێنراوە وەکوو تووک و لووکە، نزایە، دوعایه، کە کەسێک دەیکات بەرانبەر کەسێک کە ستەمێکی لێکردووە یان ستەمی لە خەڵکی بەشمەینەت و هەژار و بێنەوا و نەداران کردووە، وەکوو تووک و لووک لە شاری #سنە# پێی دەوترێت: هەر شەوێ قەورێ بناسێ.[1]