هەرکەس قەوم و کەسی فرەبێ خەفەتی فرەس
پیرەمێردی نەمر لە چوارینەیەکی پەند ئامێزدا وتویەتی:
دەڵێن چاترە کەس لە بێگانە، لە کاتی دەرد و ڕەنج و تەنگانه
بەڵام داخەکەم گەلێ کەسوکار، دەکەونە گیانت وەکوو مۆرانە
کەسی تاقانە و تەنیا باڵ هەر خەم و خەفەتی هەیە و کەسی خاوەن قەوم وخوێشی زۆریش بێ خەفەت نابێت، وەکوو ئەوەی پیاوێک تاقە کوڕێکی هەبێت دڵی هەر پێوەیەتی و چەند کوڕێکیشی هەبێت بەهەمان شێوە هەر جارەی دڵی بەلای یەکێکیانەوەیە، بۆ کەسوکاری کەم و زۆریش هەر بەهەمان شێوەیە بۆیە لە شاری#سنە# و دەوروبەری وتراوە: هەرکەس قەوم و کەسی فرەبێ خەفەتی فرەس.[1]