هەر کە فرە کوڕە گوزەرانی شڕه
هەر کە: هەر کەس
وتراویشە:
هەر دایک کوڕە و شواڵی شڕههەر دایک کوڕە و شواڵی شڕه، هەرچەندە بوونی کوڕی زۆر لە کۆندا دەبووە مایەی هێز چونکە دەستی کار و گورز و شیری پشت کەندوو بوون بۆ کاسبی و ڕووبەڕووبوونەوە و شەڕ و شۆڕ، لە بەرانبەر ئەوەشدا بەخێوکردنی شەش بۆ حەوت کوڕی ورتکە و پورتکە تا دەبوونە کوڕ خوێنیان دەکرد بە ئاو بە دابینکردنی زەخیرە و جلوبەرگ و پێداویستی و...تاد، کە گەورەش دەبوون چارەسەرکردنی شەڕوشۆڕ و ژنهێنان و دامەزراندن و...تاد، بۆیە لە شاری
سنەسنەدا وتراوە: هەرکە فرە کوڕە گوزەرانی شڕه.
[1]