کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,169
وێنە
  124,136
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شەیتان لەنێوان ئیشق و ئایین دا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
شەیتان لەنێوان ئیشق و ئایین دا
شەیتان لەنێوان ئیشق و ئایین دا
ناونیشانی بابەت: شەیتان لەنێوان ئیشق و ئایین دا
ناوی نووسەر: #کۆساران ئەحمەد#

“گەڵاڵەکردنی چەند پرسیارێک”
لە سۆنگەی گەیشتن بە هەقیقەتی بابەتتێکی دینیی و فەلسەفی هەم ئەخلاقی، چەند پرسیارێک ئاڕاستە دەکەم. ڕەنگە بابەتەکە بۆ دیندارانی ئێمە نوێ بێت، بەهەرحاڵ؛ دەپرسم ئیبلیس ئاشقی خودا بوو؟ کاتێک خودا مرۆڤ دروست دەکات ئایا غیرەی ئیبلیس و ئەو وەرچەرخانە لە کوێوە دێت؟ ئایا ئیبلیس وایدەزانی خودا دروستکراوێکی دیکە دەکاتە جێگرەوەی؟ لەکۆتاییدا ئیبلیس دڵی شکاو تۆرا. کەواتە شەیتان بوو بە دوژمنی خودا. یاخود دوژمنی مرۆڤ و ئادەم؟ بەڵام ئادەم لەبەر ئیشقی حەوا نەک تەنیا بەهەشت بەڵکوو خوداشی دۆڕاند. خودا شەیتانی خۆشدەوێت، چونکە هەتا قیامەت چاوەڕێیەتی؟ تۆ پێت وایە ئیبلیس دەیەوێت بێوەفایی مرۆڤ بۆ خودا بسەلمێنێت؟ ئەی سزای دۆزەخ چییە؟ بۆچی ئادەم لە ناز و نیعمەتی بەهەشت خۆی بێ بەش کرد؟ خودی بەهەشت چییە؟

ئەمە هەم ڕوونکردنەوە بوو هەمیش پرسیار. ئەم بابەتە هەم فەلسەفییە هەم ئەخلاقی هەمیش عیرفانی. لەبەر ئەوەی کە شەیتان ئاشقە، ئەوە عیرفانییە. ئەوەیشی کە سوژدەی نەبرد کارێکی نائەخلاقی ئەنجامدا. دواتریش بابەتێکی زۆر قووڵ و فەلسەفییەو بگرە ئەفسانەیەکیشی تێدا بێت لەڕووی ئایینەوە. ئەمن سێ ڕوانگەت بۆ دەخەمە ڕوو کە بریتین لە “عیرفان، فەلسەفە، ئەخلاق”. بە بۆچوونی عاریفان شەیتان یەکتاپەرستێکی کامڵ بوو. لەبەر ئەوەی جگە لە خودا سوژدەی نەبرد بۆ هیچ کەسێک. بەڕاستی ئەمەش پێگەی باڵای ئیشق و ئەوینی ئەو بوو. ئەمن شەیتان نە بە خراپ دەزانم نە بە باش. بەڵام هەتا ڕادەیەک بە باشی دەزانم. ئەگەر چی ڕوانگەی قورئان ئەوەیە کە شەیتان دوژمنی ئێمەیە، ئەمەش بۆ خۆی پێگەی باڵای هەیە. بەڵام شەیتان چ گوناهێکی دینی ئەنجامدا هەتاکوو ببێتە دوژمنی ئێمە؟ خۆ شەیتان ئاشقترین بوو، ئاشقێکی کامڵ بوو. بەڵام ئەو ئیشقەی کە شەیتان هەیبوو هەتا ڕادەیەک ڕوانگە ئەخلاقییەکەی کامڵ نییە. لەبەر ئەوەی لەڕووی عیرفانەوە شتێکی باڵایە کە سوژدەی نەبرد بۆ هیچ کەسێک. بەڵام ڕوانگە ئەخلاقیی و دینییەکەی شەیتان کامڵ نەبوو.

چونکە ئەو ئیشقەی ئەو هەیبوو بە کەمترین خۆویستی لە میهرەبانی خودا کرایە دەرەوە. ئەوەی کە لە قورئاندا هەیە و دەبێت سوژدە ببات بۆ حەزرەتی ئادەم. بەڵام ئەو گوتی من سوژدە نابەم، لەبەر ئەوەی من لە ئاگرم و حەزرەتی ئادەم لە خۆڵە و من گەورەترم لە ئادەم. ئەمەش بۆ خۆی ڕوانگەی قورئانیی و دینی هەیە. نەک تەنیا شەیتان بەڵکوو فریشتەکانیش ڕەخنەیان بۆ دروست بوو کە ئەی خودایە تۆ بوونەوەرێک دەخوڵقێنیت کە خوێنڕێژە و لە دۆخێکیشدا ئێمەی فریشتە هەمیشە تەسبیحات و ستایشی تۆ دەکەین. بەڵام خودا فەرمووی؛ من شتێک دەزانم ئێوە «فریشتەکان» نایزانن. کەوابوو ئەتۆ بڕوانە ئەمەش هەمووی لە ناو قورئاندا هەیە و هەتا ڕادەیەکیش ئەم چیرۆکە کە هەم فریشتە و هەمیش شەیتان و خودا و حەزرەتی ئادەم ئەمانە گشتی پێکەوە ئەفسانەی ئایینین و بگرە هەقیقەتیشیان نەبێت لەڕووی ئەقڵ و فەلسەفەوە، بەڵام ئەگەر ڕادەست ببیت ئەوە لەڕووی عیرفان و دینەوە دەتوانیت باوەڕیان پێ بکەیت، هەموو ئەمانە لە نەخشەی خودا بوونیان هەبووە لە ئەزەلەوە کە شەیتان سوژدە نەبات، فریشتە ڕەخنە بگرن، حەزرەتی ئادەم گوناﮪ بکات. بەڕاستی ئەمەش بۆ خۆی باڵاترین ڕازو نهێنی دینە کە هەتا ئێستا کەسیش نەیزانیوە کە چییە و چی نییە.

هەنووکە ڕای عاریفان ئەوەیە کە شەیتان ئاشقە و یەکتاپەرستێکی کامڵ بوو لەڕووی عیرفانەوە. ئەمنیش هەمان بۆچوونی عاریفان پەسەند دەکەم. لەبەر ئەوەی ئاشق کاتێک دەبێتە ئاشقێکی کامڵ کە جگە لە مەعشوق سوژدە بۆ هیچ کەسێکی دیکە نەبات. بەڵام شەیتان لەکوێ‌ بزانێت لە نەخشەی خودا بوونی هەبووە کە دەبێت سوژدە ببەیت بۆ حەزرەتی ئادەم؟ بێگومان نەیدەزانیی و تەنیاو تەنیا هەر مەعشوق لە خەیاڵیدا بووە کە ئەو بپەرستێت و بەندایەتی مەعشوق بکات. بەم پێیە ئەگەر تۆش ئاشقێکی کامڵ بیت، یان یەکتاپەرستێکی کامڵ بیت، ئەوە جگە لە خودا سوژدە بۆ کەس نابەیت. تەنانەت ئەگەر خوداش پێت بفەرموێت سوژدە ببە بۆ فڵانە دروستکراوم. لەوانەیە سوژەدە نەبەیت و بڵێت ئەی خودایە من تەنیا سوژدە بۆ تۆ دەبەم. ئەمەش ڕوانگەی عیرفان و ئیشقە کە تۆی ئاشقی کامڵ تەنیا مەعشوقت خۆشدەوێت و هەر ئەو دەپەرستی.

بەڵام ڕواننگەی دینی بۆ بابەتی سوژدە بردنی شەیتان بۆ حەزرەتی ئادەم جیاوازە و هەندێک پەسەندی دەکەن و هەندێکی دیکەیش پەسەندی ناکەن. ئەوەشت بۆ ڕوون دەکەمەوە کە شەیتان پێش ئەوەی نەخشەی خودا بێتە ئاراوە و حەزرەتی ئادەم دروست بکات، ئەو بەپێی دەقی ئایین «700000» هەزار ساڵ بەندایەتی خودای کردووە. جا لەبەر ئەوەی ساڵی میتافیزیک نازانین چەندە. بۆیە کاتێک نەخشەی خودا دێتە ئاراوە و حەزرەتی ئادەم دروست بکات و بە شەیتان بفەرموێت وەرە سوژدە ببە بۆ ئەم دروستکراوە؟ شەیتانیش کە خۆت دەزانیت «700000» هەزار ساڵ بەندایەتی کردووە و سوژدەی بردووە بۆ خودا، ئەوە ئێستا شکانی وەها بەندایەتییەک زۆر دژوارە بۆی کە سوژدە ببات بۆ غەیری پەرستێنراوی کە خودایە، بۆیە گوتی من سوژدە نابەم و من لە ئاگرم و ئادەمیش لە خاک و خۆڵە، ئەمەش ڕوانگەی ئەخلاقییە کە شەیتان ئەوەندە ساڵ بەندایەتی کردووە و تەنیا بە یەک خۆویستی لە میهرەبانی خودا کراوەتە دەرەوە. هەروەها ئەمەش ڕوانگەی ئەخلاقییە کە عاریفان دەڵێن شەیتان لەخۆبایی بوو، بۆیە سوژدەی نەبرد بۆ ئادەم. جا لەبەر ئەوەی خۆویستیی و ئیشق پێکەوە ناگونجێن.


ئەگەر شەیتان سوژدەی بردبا، ئەوە ئێستا من و تۆ لێرە نەدەبووین و لەناو بەهەشتدا بووین یاخود ئەو شوێنەی کە حەزرەتی ئادەم و حەوای لێ بووە. بەڵام نەخشەی خودا ئەوەیە کە شەیتان سودژە نەبات، ئەمەش ڕوانگەی عیرفانیی و ئەخلاقی بوو کە بەیانم کرد بۆت. بەڵام لە زەینمدا شتی زۆر هەیە و دەمەوێ‌ بەیانی بکەم، بەڵام ئەتۆ ئەمە بخوێنەوە هەتاکوو بۆچوونت هەبێت و منیش زیاتر پەرەی پێ بدەم. بەڵام ڕوانگە فەلسەفییەکەی ئەوەیە کە کەس لەم ڕازو نهێنییە تێناگات کە نەخشەی خودا چییە؟ بۆچی شەیتان سوژدەی نەبرد؟ بۆچی حەزرەتی ئادەم گوناهی کرد؟ ئەم گوناهەیش ڕوون دەکەمەوە بۆت. ئایا خودا پێویستی بەوە بوو کە بە شەیتان بڵێت سوژدە ببە؟ یان پێویستی بەوەبوو بوونەوەر دروست بکات؟ ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی ئەقڵ و فەلسەفە کە زۆر سەنگینە مرۆڤ سەر لەم واقیعییەتە دەرکات. بەڵام هەرچی بوو، ئەوەبوو کە ئێمەی مرۆڤ وانەیەک فێربین لەو ڕووداوە کە هەم سوژدە نەبردنی شەیتان بوو هەمیش گوناهی ئادەم.

لەبەر ئەوەی ئێمەی مرۆڤ ئەگەر بەندایەتی بکەین و لەخۆبایی و خۆویست بین، ئەوە لە میهرەبانی خودا دوور دەکەوینەوە کە تەنیا تۆسقاڵێک بەندایەتیشە و خۆشمان بە بەندە دەزانین. لە دۆخێکیشدا بڕوانە «700000» هەزار ساڵ بەراورد بکە بە تەمەنی ئێمە؟ واتە ئێمە بە تۆسقاڵێک بەندایەتی چەندە خۆمان بە مەزن دەزانین و وەی بۆ خۆمان. ئەمەش ڕوانگەی ئەخلاقییە کە مرۆڤ نابێت خۆویست و لەخۆبایی ببێت. جا لە بەرامبەر بە خودا یان لە بەرامبەر بە کەسانی تر. بۆیە ئەم سوژدە نەبردنە وانەیەکی ئەخلاقیمان فێر دەکات. بەڵام ڕوانگە عیرفانییەکەی ئەوەیە کە فێری ئیشق و ئەوین دەبین کە تەنیا خودا بە مەعشوقی ڕاستەقینە بزانین و ئاشقی ڕاستەقینەش بین کە ئاوێتەکراو بێت بە ئەخلاقی باش. واتە وەک شەیتان لەخۆبایی نەبین. کەواتە ئەمە وانەیە کە هەم ئاشق بین هەمیش ئەخلاقی بین هەمیش کەسێکی ئاقڵ بین بۆ ئەوەی بتوانین پێگەی ئەخلاق و ئیشقمان لەسەر بنەمای ئەقڵ بونیاد بنێین.

هەنووکە دێمە سەر ئەوەی کە بۆچی ئادەم گوناهی کرد، گوناهکردنی ئادەم ئەمەش بۆ خۆی چیرۆکێکە هەتا بڵێیت لەڕووی دینەوە هەم بە ئەفسانەو خەیاڵ دەکەوێتە بەرچاو هەمیش ڕازو نهێنی تێدایە، حەزرەتی ئادەم لە میوەی قەدەغەکراوی خوارد و بووە هۆی ئەوەی کە هەموو جلوبەرگی داکەندرێن و شەرمی دەرکەوێت. دواتریش پەنا ببات بۆ گەڵای درەخت هەتاکوو شەرمی داپۆشێت. بەڵام تەنیا بۆ یەک سات گریمانەی ئەوە بکە کە ئەگەر ئادەم گوناهی نەکردبا، ئەوە چی ڕوویدەدا؟ بێگومان ناکرێت بەم شێوەیە بێت، کورتەی کەلامیش ئەوەیە کە ئێستا ئێمە لەم سەرزەمینەدا نەدەبووین و شوێنی ئێمەیش هەمان ئەو شوێنەبوو کە حەزرەتی ئادەم و حەوای لێبوو. بەڵام لە نەخشەی خودا بوونی هەبووە کە دەبێت گوناﮪ بکرێت. گوناﮪ بەڕاستی نەخشەیەکی زۆر گرنگی هەیە لەم جیهانی بوونەدا. گوناﮪ تەنیا ئەوە نییە کە لە فەرمانی خودا دەرچیت، بەڵکوو ئەگەر گوناﮪ نەبوایە، ئەوە مرۆڤیش بوونی نەدەبوو، من گوناﮪ بە شتێکی پیرۆزی دەزانم. کە ئەگەر چی نابێت ئەنجام بدرێت. بەڵام ئەگەر گوناﮪ نەبێت، ئەی کەواتە چاکە مانای چییە؟ ئەگەر گوناه نەبێت، ئەوە نە مرۆڤ بوونی هەیە نە خوداش لێبووردەیی دەردەکەوێت. گوناﮪ بوونی هەیە، چونکە چاکە هەیە. گوناﮪ هەیە، چونکە لێبوردەیی و غەفارییەتی خودا جێگیر دەکات. خودا بۆ بوونەوەرانی دیکە لێبوردە نییە. بەڵام لێبوردەیی خودا تەنیا بۆ کەسی گوناهکارە. مرۆڤ ئەگەر گوناﮪ نەکات، ئەی کەواتە چۆن بەرەو پلەی کەماڵ بڕوات؟ بێگومان گوناﮪ وێنەیەکی زۆر مەزنی هەیە. لەبەر ئەوەی گوناﮪ پێویستە بکرێت بۆ ئەوەی لێبوردەیی خودامان بۆ بەدیار بکەوێت، ئەمەش ڕوانگەیەک بوو، بەڵام بۆ نمونە ئەگەر حەزرەتی ئادەم گوناهی نەکردبا، ئەوە چی ڕووی دەدا؟ سەرەنجام مرۆڤ نە دەیزانی لەکوێیە نە لەم جیهانەشدا بوونی هەبوو نە لێبوردەیی خودا دەردەکەوت.

هیچ بوونەوەرێکی ئەم جیهانی بوونە نییە بەتایبەت مرۆڤ، گوناﮪ نەکات، هەموومان گوناهکارین. لەبەر ئەوەی ئێمەی مرۆڤیش بەجۆرێک تاوانمان هەیە و تووشی بێئاگایی هاتووین، بەڵام بە جۆرێکی دیکە منی تاک یان تۆ چ تاوانێکت هەیە کە باوکی ئێمە حەزرەتی ئادەم بوو، واتە ئەو گوناهی کرد و منیش تاوانبارم؟ من گوناهم چییە کە دەبێت بە ئاگر لە دۆزەخدا بسووتێم؟ یاخود بکەومە بەر سزای خوداوە؟ ئەمەش فەلسەفەکەیەتی کە زۆر قورس و سەنگینە، بەڵام بەخودای بەخشندە هەتا بڵێیت چێژێکی زۆر خۆشی هەیە ئەم بابەتە، ئەگەر لە نەخشەی خودا بوونی هەبێت کە دەبێت مرۆڤ تاوان بکات، ئەی کەواتە مرۆڤ لێرەدا بێ ئختیارە، بێ ویست و ئیرادەیە، هەر چی هەیە، ئەوە لە ئەزەلەوە دیاری کراوە کە کێ چاکە بکات و کێ خراپە بکات. دەبینیت چەندە ڕازو نهێنی تێدایە ئەم بابەتە. کەس نییە گوناه نەکات لەم جیهانەدا. هەموومان داوێنمان ئاوێتەیە بە گوناﮪ. ئەوەی کە حافز دەڵێت:-

جایی کە برق عصیان بر ادمی صفی زد

مارا چگونە زیبد دعوی بی گناهی

واتە: لەو شوێنەیدا کە حەزرەتی ئادەمی مەزن تووشی گوناﮪ هات، ئەوە منی بێچارە چۆن بانگەوازی ئەوە بکەم کە گوناهبار نیم؟ حەزرەتی ئادەم کە پێگەی پەیامبەرێتی هەبوو کە تووشی گوناﮪ هات. ئەی من و تۆ چی؟ من و تۆ هیچمان نییە، چۆن گوناﮪ نەکەین؟ مەبەستم ئەوەیە کە هەموو کەس تاوان و گوناﮪ دەکات. لەبەر ئەوەی لە بوونی مرۆڤدا هەر بە سرووشتی باشەیە، خراپەیە، لەم دوانە بەدەر نییە. یان ئەوەتا باشە یاخود ئەوەتا خراپە. ئێمە نە باشەی ڕەهامان هەیە نە خراپەی ڕەها. بەڵکە مرۆڤ لەنێوان خراپە و باشەی ڕێژەییدایە. حافزی مەزن لە خەییامەوە ئەم هۆنراوەی وەرگرتووە کە خەییام دەڵێت:-

ناکردە گناه در جﮪان کیست؟

دەڵێت کێیە کە لەم جیهانی بوونەدا گوناﮪ نەکات؟ بێگومان ئەو مرۆڤە بوونی نییە کە گوناﮪ نەکات. ئەمەش هەمان ئەو شتەیە کە لە ئەزەلەوە بۆمان نووسراوە کە گوناﮪ بکەین بە جۆرێک. واتە لە بوونی مرۆڤدا باشە و خراپە هەیە. بەڵام من قسەی ئەوەم نییە کە من یاخود تۆ بڵێین کاکە ئەوە لە ئەزەلەوە نووسراوە کە من دەبێت گوناﮪ بکەم. بەم شێوەیە خۆخەڵەتاندنە. بەڵکوو ئەوەی کە خودا باشە یان خراپەی داناوە لە دڵ و دەروونماندا ئەوە کێشە نییە. بەڵام لە باشە و خراپە چاکتری پێ بەخشیوین کە بریتییە لە ئەقڵ. ئەقڵ باڵاترین بوونەوەرە. ئێمەی مرۆڤیش دەتوانین ئەقڵ بەکار بهێنین بۆ ئەوەی بەرەنگاری نەفس و خراپە ببینەوە. ئەگەر ئەقڵ بەکار بهێنیت، ئەوە بێگومان ناتوانیت گوناه بکەیت بە جۆرێک. لەبەر ئەوەی لە بوونی مرۆڤدا هەم ئەقڵ هەیە هەمیش نەفس، هەم شەیتان هەمیش خودا. کەواتە ویستی مرۆڤ گرنگە لێرەدا کە کامیان هەڵبژێرێت. یان گوناه یان باشە. یان خودا یان شەیتان. ئەگەر ئەقڵ هەڵبژێریت ئەوە دەتوانی نەفس کۆنتڕۆڵ بکەیت. ئەمەش وێنەی گوناه لەم جیهانەدا بە کورتی بەیانم کرد. بەڵام زیاتر دەخوازێت، بەڵام ئەمەش قسەی تۆ بوو کە: خودا شەیتانی خۆشدەوێت، چونکە هەتا قیامەت چاوەڕێیەتی. بەڵێ خودا شەیتانی خۆشدەوێ‌، چونکە مەخلوقی خۆیەتی. خودا خوڵقێنەری هەموو بوونەوەرانەو هەموو بوونەوەرانیشی خۆشدەوێت بەتایبەت مرۆڤ. بەڵام تۆ چۆن دەزانی خودا چاوەڕێی شەیتانە؟ ئەمەش لە خۆیدا وەها شتێک نییە قسەی لەسەر بکەم. چونکە خودا دەشتوانێت هەر ئێستاش شەیتان بخاتتە بەر ڕەحمەتی خۆیەوە. لەبەر ئەوەی ویستی خودایە، کاری خودایە، نهێنی خۆیەتیی و ئێمە ناتوانین لەو ڕازونهێنییە تێبگەین.

دووبارە دەپرسیت:- تۆ پێت وایە ئیبلیس دەیەوێت بێوەفایی مرۆڤ بۆ خودا بسەلمێنێت؟ ئەمن وەهای بۆ ناچم. لەبەر ئەوەی لە نەخشەی خودا بوونی هەیە کە هەم بە شەیتان و هەمیش بە فریشتەکان بفەرموێت من جێنشین دروست دەکەم کە لە ئێوە باڵاتر بێت. ئەمەش بۆ خۆی پێگەی باڵای هەیە کە مرۆڤ باڵاترین بوونەوەرە لە شەیتان و فریشتەیش. شەیتان نازانم دەیەوێت چی بکات بە مرۆڤ جگە لە فریودان. کاری شەیتان هەر فریودانی مرۆڤە گەمژەکانە لەگەڵ حورمەتم بۆ گشت مرۆڤایەتی. بەڵام من شەیتان بەوە نازانم کە فریوی مرۆڤ بدات. لەبەر ئەوەی نەفسی مرۆڤ بۆ خۆی شەیتانێکە. نەفس شەیتانە بە مانای زاراوە واتە خراپە. نەک ئەوەی کە نەفس بریتی بێت لە شەیتان. ئەسڵەن لە بنەڕەتدا شەیتانی داماو چی بکات کە لە نەخشەی ئەزەلی خودا بوونی هەیە کە دەبێت بەم شێوەیە بێت ئەم چیرۆکەی کە من و تۆ گفتوگۆی لەسەر دەکەین، واتە شەیتان چکارەیە کە مرۆڤ فریو بدات. شەیتانیش بۆخۆی فریشتەیەکی یەکتاپەرست و ئاشق بوو. ئەگەریش بۆچوونی تۆ بێت کە بێوەفایی مرۆڤ بسەلمێنێت، ئەوە بێگومان پێویستی بە سەلماندن نییە، چونکە خودا ئاگامەندە بە هەموو شتێک. دەزانێت کێ بێ وەفایە و کێ خاوەن وەفایە. تۆ ئەوە بەیان دەکەیت و دەڵێیت: ئەی سزای دۆزەخ چییە؟ بۆچی ئادەم لە ناز و نیعمەتی بەهەشت خۆی بێ بەش کرد؟ خودی بەهەشت چییە؟ بەڵام ئەگەر بە ورد و تێڕامانەوە ئەم بابەتەت خوێندبێتەوە، ئەوە ئەنجام و وەڵامیش بەیان کراوە. سزای دۆزەخ بەپێی دەقی قورئان و دین ئاشکرایە. مرۆڤ باشە بکات دەچێتە بەهەشت. خراپە بکات دەچێە دۆزەخ. ئەمەش بۆ ئەو مرۆڤانەیە کە لەگەڵ حورمەتم بۆیان مەعریفەیان نییە، مرۆڤ کاتێک بێ مەعریفە بوو، یان نەزان بوو، ئەوا ئەم دەقە کە باشەو خراپەیە و بە ئەنجامدانی ئەم باشەو خراپەیە شوێنی خۆی دیاری دەکات. واتە چاکە بکات بەهەشتییە. خراپەش بکات دۆزەخییە. ئەمەش بۆ خۆی شتێکی زۆر چاکە بۆ مرۆڤ. لەبەر ئەوەی مرۆڤ لەوانەیە نەتوانێت ببێتە خاوەنی مەعریفە، بەم پێیە ئەوە بۆ ئەو باشە کە بەهەشت بیگەڕێنێتەوە لە دۆزەخ. واتە باشە بکات و دوور بکەوێتەوە لە خراپە. بەڵام بەهەشت و دۆزەخ بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەنی ئیشق و مەعریفەن وەک پەیامەبەران و عاریفان هیچ بایەخێکی نییە. مرۆڤێک کە خودای خۆشدەوێ‌ بەهەشتی بۆ چییە؟ بۆچی لە دۆزەخ بترسێت؟

حەزرەتی ئادەم لە ناز و نیعمەتی بەهەشت بێبەش نەبوو. بەڵکوو ئەوە نەخشەی خودایە کە دەبێت گوناﮪ بکرێت و ئادەمیش بکەوێتە ئەم زەمینە وێرانە. ئەگەر تۆ بتەوێت بێبەش نەبیت لە نازو نیعمەتی خودا، ئەوە پێویستە لەسەرت سوپاسگوزار بیت. بەڵام خۆ خودا بە کافریش دەبەخشێت. مەبەستم ئەوەیە کاتێک ویست بەدەست تۆ نییە، ئەوە دەکرێت بێبەش بیت لە نازو نیعمەت. خودی بەهەشت چییە؟ لای من لەم جیهانەدا بەهەشتێک هەیە و لە جیهانەکەی دیکە یەک بەهەشتی دیکە هەیە. لەم جیهانەدا ئەو بەهەشتەیش هەمان بەهەشتی ئەقڵ و ئیشقە. بۆ من ئەقڵ و ئیشق باشترین بەهەشتە. لە جیهانی دیکەیشدا ئەگەر پێم بڵێن کام بەهەشتە دەخوازی؟ دەڵێم بەهەشتی خودایی. بەهەشتی عاشقان، بەهەشتی عاریفان کە هەمان دیداری مەعشوقە. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 148 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 03-01-2025
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-01-2025 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 24-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 24-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 148 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!