هەڕگ نم دریاگ ئاوێکی بەسە
قوڕگرتنەوە پێویستی بە ئاو و گڵ هەیە، ئەو خاکەی شێدار و مەیلەوتەڕ و قڵیشدار و فشەڵ بێت ئاوێکی کەمی دەوێت بەڵام خاکێکی وشک و ڕەق زۆرتر ئاوی دەوێت تاوەکوو نەرم دەبێتەوە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و وەکوو گوزارشتکردن لە کەسێکی دانا کە بۆ تێگەیشت تەنیا ئاماژەیەکی بەسە لە #سنە# دەوترێت: هەڕگ نم دریاگ ئاوێکی بەسە.[1]