هەڕگاو دوروس مەکە
هەڕگاو: قوڕاوە، هەڕگ و ئاوە گەیشتوون بە یەک و قوڕولێتە و چڵپاو و قوڕەشینکە و جارجاریش چڵکاو درووست دەبێت بەهۆی زۆر مانەوەی ئاو لە گڵەکەدا، بە هەموو ئەمانە دەوترێت: هەڕگاو و قوڕاو، شوێنێکیش قوڕاو بێت زێقەتی و زەحمەتی و دژواری درووست دەکات لە ڕیکردن و ڕۆیشتن بەناوییدا، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و لە شاری #سنە# و دەوروبەری ئەگەر بەکەسێک بوترێت کێشە و ئاژاوە مەسازێنە و مەنێوە دەوترێت: هەڕگاو دوروس مەکە.[1]