هەر وەسە پەزە
لە #هەولێر#ێ دەوترێت: دەڵێی
مەڕمەڕە یان مەڕەگێژە یان مەڕە گێلەیە، مەڕ بە ئاژەڵێکی گێل و گێژ و بەستەزمان و ناچالاک دادەنرێت و وەکوو
بزنبزن بە شوێنە سرژە و سەختەکاندا ناڕوات و لە پێدەشت و بانووەکاندا بەکاوەخۆ دەجووڵێتەوه، لە شاری #سنە# و دەوروبەرییدا بە کەسێکی فەقیرحاڵ و هەژار و بێ دەنگ و غەریبۆکە دەوترێت: هەر وەسە پەزە. [1]