هەزار فاتیحە بە مووچە هەڵوایەک ناوێ
مووچە: پارووە نان، نووردووە نان، لوقمە نانە، فاتیحە سووڕەتێکی قورئانی پیرۆزە موسڵمانەکان لە نوێژەکانیاندا و لە کاتی پرسە و سەرقەبراندا بۆ مردووەکانیان دەیخوێنن و زۆربەیان فاتیحەیان ئەزبەر کردووە، هەڵوا: حەڵوایە کە لە ئارد و ڕۆن و دۆشاو درووست دەکرێت و بەری دڵان زوو دەگرێت و مرۆڤ پێی تێر دەخوات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە مەبەستی کردەوەیەک هەزار قسەی دەهێنێت لە شاری #سنە# و دەوروبەرییدا وتراوە: هەزار فاتیحە بە مووچە هەڵوایەک ناوێ. [1]