وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، د.#دەشتی دزەیی# کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی شەممە #25-01-2025#، د. #سامان بەرزنجی#، وەزیری تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە نامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی پڕۆفیسۆر (د. دەشتی دزەیی) پزیشکی پسپۆڕی پێشەنگ و دێرین و مامۆستا و زانای پزیشکی و کەسایەتیی شاری #هەولێر# کرد و ڕایگەیاند، بەداخەوە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ئاماژەی بەوەش داوە د. دەشتی دزەیی پزیشکێکی پێشڕەوی بواری پزیشکیی کوردستان و دڵسۆز و بەوەفا و خۆشەویستی هاووڵاتییان بوو، خزمەتی زۆری مرۆڤدۆستی و هەژاران و هاووڵاتییان و چارەسەری نەخۆشی و بواری ئەکادیمی وفێرکردنی چەندین نەوەی پزیشکی کردووە.
هەروەها ڕۆڵی گرنگ و مێژوویی هەبووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندرووستی بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان، بەردەوام بەڕێکوپێکی و بێ ماندووبوون خزمەتی زۆری هاووڵاتییانی کردووە و چەندین مامۆستا و پزیشکی پێ گەیاندووە. [1]