شەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2025، سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرۆک وەزیران، #مەسرور بارزانی# پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی دکتۆر #دەشتی دزەیی# کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پزیشک و کەسایەتیی ناسراوی #هەولێر# دکتۆر (دەشتی دزەیی)م بیست.
سەرۆک وەزیران گوتیشی: خوالێخۆشبوو لە بواری پزیشکی و تەندروستیدا، خزمەتێکی زۆری کردووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خواى مەزن گيانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامى و دڵنەوايیش، بە بنەماڵەکەی ببەخشێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=