هەمیشە باران نابارێت
لە #هەولێر#ێ دەوترێت: لە هەموو هەورێک باران نابارێت، ڕۆژانە کە هەورەکان دێن و دەڕۆن هەندێکیان بارانێکی باش دادەبارێنن و هەندێکیشیان دەڕۆن و یەک پشکە بارانیش دانابارێنن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ گوزارشتکردن لەوەی ڕۆژگار لە یەک حاڵەتدا نامێنێتەوە لە شاری #سنە# و دەوروبەرییدا وتراوە: هەمیشە باران نابارێت. [1]