یەکێ نانی نەوو ئەچوو پیازی ئەسەند.
نەوو: نەبوو
ئەسەند؛ دەسەند: دەکڕی
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: کەری نەبوو کورتانی دەکڕی، ئەوەش کابرا نانی نییە بیخوات کەچی دەچێت پیازی دەخوا تاوەکوو دڵی بکرێتەوە و خواردنی زۆر بخوات، ئەوە مانای ئەوەیە ئەو کەسە کاری پێچەوانە و نابەجێ و ناڕێک ئەنجام دەدات بۆ ئەو حاڵەتە لە شاری #سنە#دا وتراوە: یەکێ نانی نەوو ئەچوو پیازی ئەسەند.[1]