ناونیشانی بابەت: خانەوادە دێرینەکانی شاری سلێمانی، پێشانگای دەرگا کۆنەکانی شاری سلێمانییان نمایش کرد
ئامادەکردنی: #یادگار چاوشین#
لەناو کارگەی جگەرەی کۆن لە شاری #سلێمانی#، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی شار و میوانان، خانەوادە دێرینەکانی شار پێشانگای دەرگەکۆنەکانی شاری سلێمانییان نمایش کرد، کە پێکهاتبوو لە دەرگە کۆنە تەختەدارەکانی شار، کە هەریەک له و دەرگانە بیرەوەریی لای میوانەکان دروست کردبوو، هەندێکیان جوانیی کارەکەیان دەبینی، هەندێکی دیکەش بەچاوی فرمێسک دەیانڕوانییە یادەوەرییەکانی کۆچکردوویان، کە لەپشت ئه و دەرگانەوە پێشتر لەژیاندا بوون.
لەمبارەیەوە، یەکێک لە ڕێکخەرانی پێشانگەی شاری سلێمانی بە (باسکورد)ی ڕایگەیاند و گوتی: «بیرۆکەی زیندووکردنەوەی دەرگەکۆنەکانی شار هەڵقوڵاوی مێژووی خانەوادە دێرینەکانی شاری سلێمانی بوو، کە مەبەست لەم کارە کولتوورییە ئەوەیە، نەوەی داهاتوو ئاشنا بکرێن بە کەرەستەکانی ئه و سەردەمە، کە لە شوێنە نیشتەجێبووەکانی ڕابردووی باب و باپیرانانن.»
گوتی: «تەنانەت ئەم پێشانگا کولتوورییە منی بردەوە نێو ژیانی هەرزەکاری، کە زۆرجار لە ڕێی تەقولباب، ئەوانەی ئه و دیوی دەرگەکەیان به ڕوماندا دەکردەوه، ئەم جۆرە نمایشە گرنگە بۆ مێژووی شار بەهادارە و پێویستە بپارێزرێت و بناسێنرێت بە نەوەکانی ئێستا و داهاتوو، سوپاس بۆ (باسکورد) و ئامادەبونی لەگەڵمان، هەر ئاوەدان و گەشاوە بێت شاری سلێمانی.
لە پێشانگا دەرگەکۆنەکانی شار، شێوازی دروستکردنی دەرگاکان پەنا بردراوە بۆ تەختە و کەلوپەلە بەکارهاتووەکانی سەردەمی بنیاتنانی شاری سلێمانی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=