کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,179
وێنە
  124,151
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,016
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
تاران لە دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا لە نێوان تەماشاکار و ڕۆڵگێراندا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
تاران لە دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا لە نێوان تەماشاکار و ڕۆڵگێراندا
تاران لە دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا لە نێوان تەماشاکار و ڕۆڵگێراندا
ناونیشانی بابەت: تاران لە دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا لە نێوان تەماشاکار و ڕۆڵگێراندا
ناوی نووسەر: #تەحسین وسو عەبدوڵڵا#

“گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی سوریا ، دابڕینی هاوپەیمانەکانی ئێران و دروست کردنی درز و کەلەبەر لە دامەزراوە سەربازییەکان”
گۆڕانکاری سیاسی لە سوریا کاریگەری لەسەر سیاسەتە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، لێرەدا ئەوەی پشکی شێری لە کاریگەرییەکان بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەردەکەوێت بریتییە لە ستراتیژی هاوپەیمانی ئێران و سوریا کە ڕەگوڕیشەیەکی مێژوویی، کولتووری و کۆمەڵایەتی/ئایینی و مەزهەبی، سیاسی و دبلۆماسی، سەربازی و ئەمنی، ئابووریی و بازرگانی، جیۆپۆلیتیکی و ستراتیژیی هەبوو، بە جۆرێک لەسەر ئاستی ناوچەکە بە تایبەتی دوای ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبی کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2010 و سەرەتای ساڵی 2011 دەستی پێکرد، بە تۆکمەترین هاوپەیمانی دادەنرا، بەڵام دوای کەوتنی ڕژێمەکەی ئەسەد لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024 بەشێوەیەکی خێرا و سەرنج ڕاکێش هەموو ئەم ڕەهەندە فراوانانەی هاوپەیمانی نێوان دوو دەوڵەتی دۆست کۆتایی پێ هات، ئەمە بۆ تاران زۆر شۆکهێنەر بوو لە ڕووی ئەوەی کە چۆن ئەم هەموو جەرجی ماددیی و مرۆییەی کە لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوو لە سوریا بۆ مانەوەی ئەسەد داویەتی بە چەند ڕۆژێک زەربی سفر کرا و هەموو شتێک کۆتایی پێ هات.

هەروەها لەلایەکی دیکەشەوە ڕووداوەکانی سوریا بووە هۆی درز و کەڵەبەر لە پێکهاتەی سیاسی و ئەمنی دامەزراوەی سەربازیی و هەواڵگرییەکانی ئێران، بەتایبەتی سوپای قودس و سپای پاسداران کە باڵی ئەمنی و هەواڵگری سەربازی دەوڵەت لەسەریان دەڕوات. ئەم دوو باڵەی دامەزراوەی سوپا و هەواڵگری و ئەمنی تاران لە ساڵانی ڕابردوو لە پاڵ هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان کاریگەرییان بەرفراوانیان هەبوو لەسەر بەردەوام بوونی دۆخی سوریا، لەوێشەوە بۆ ژمارەیەک لە پایتەختی وڵاتانی عەرەبی و کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست، بە شێوەیەک هەموو ناوچەکە لەبەردەم مەترسییەکانی پڕۆژەکانی ئێراندا بوون و هەڕەشەی جددییان لەسەر بەرەژوەندییەکانی بەرامبەر دروست کردبوو. هەموو ئەمانە بەیەکەوە بنەما و کۆڵەکەی سەرەکی پڕۆژە ستراتیژییە ئیقلیمییەکانی تارانیان بەیەکەوە گرێدا بوو، بەڵام بە کەوتنی ئەسەد ئەم بەیەکەوە گرێدانە کێشەی جەوهەری بۆ دروست بوو، لایەکەوە ڕێڕەوی بەیەکەوە گرێدان و گەیاندنی یارمەتییە جۆراجۆرەکانی بۆ حیزبوڵای لوبنانی بە تەواوی وەستا، بەمەش تاران یەکێک لە پایە هەرە سەرەکی و گرنگەکانی لە دەستدا، لەلایەکی دیکەشەوە مەترسی راستەقینە لەسەر ئێراقیش دروست بووە کە تاران وەک حەوشەی پشتەوەی خۆی لە ڕووی ستراتیژییەوە دەبینێت، ئەمەش ترس و نیگەرانی زۆری بۆ گرووپە میلیشیا چەکدارەکان لە ئێراق لێ کەوتۆتەوە، بۆیە لە دوای کەوتنی ئەسەد ئەگەر سەیری لێدوان و هەڕەشەکانی ئەم گرووپانە بکەین بە بەراورد لەگەڵ پێش کەوتنی ئەسەد ئەوا جیاوازییەکی زۆر بەدی دەکرێت لە هێور کردنەوە، تەنانەت گەیشتۆنەتە ئاستی بێ دەنگ بوون لە هەڕەشەکانیان، کە چی سەرەتای ڕووداوەکان لە سوریا کە هێشتا هێزەکانی هەیئەی تەحریر شام نەگەیشتبوونە دیمەشق، واتە تەنها چەند شوێنێکیان کۆنتڕۆڵ کردبوو، گرووپە میلیشیاکان لە عێراق خەریکی کۆکردنەوە و ناردنی هێز بوون بۆ یارمەتی دانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد، بەڵام دوای ئەوەی ڕووداوەکان زۆر بە خێرایی بەرەو پێش چوون ئەوان بێ دەنگ بوون، ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی بە لاواز بوونی ڕۆڵی تارانەوە هەیە.

“شۆکی کەوتنی ئەسەد و توانای مقاوەمەی هێز ئێرانییەکان لە سوریا”
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ هەفتە هێشتا تاران وەک ئەوە وایە کە ئەو بەنجەی لێدراوە بەری نەداوە، چونکە ئەم گورزە زۆر کەمەر شکێن بوو بۆ تاران، بە جۆرێک هەندێک لە شیکەرەوەکان وای بۆ دەچن کەوتنی سەرەتای کەوتنی ڕاستەقینەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئێرانە لەسەر ئاستی ناوچەکە، لەبەر ئەوەی ڕێڕەو و ڕایەڵەی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هاوپەیمانەکانی بە تەواوی لەیەک دابڕی. ئێستا لە جیاتی پڕۆژەی هیلالی شیعی لە هەندێک ناوەندی میدیای و لێکۆڵینەوەی سیاسییدا باس لە هێلێک یان هیلالێکی سوننی دەکرێت وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر شکستی کەمەر شکێن و بێ وێنەی پڕۆژەی ئێرانی لەسەر ئاستی ئیقلیمی.

ئێران لەسەر ئاستی باڵا، لەوانە، عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی بەمەبەستی دۆزینەوەی پاساوی سیاسی و کەمکردنەوەی توندی ئەو ڕووداوانەی کە ڕوویانداوە، ئاماژەی بەوەدا کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران، سەرەڕای زانینی ئەو توانا و پتانسێلەی کە لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە بەرەو شارە سەرەکییەکان هەیانبوو، ڕژێمی سووریایان ئاگادار کردووەتەوە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە سوپای پاسداران، توانای مقاوەمەیان دەبێت بەڵام ئەوەی بەدیکرا لە ڕووداوەکان ڕێک پێچەوانە دەرچوو.

هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا؛ وەزیری دەرەوەی ئێران عەبباس ئێراقچی ئەوەی ڕاگەیاند کە هێشتا ڕووداوەکان لە سوریا تەواو نەبوونە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ دروست بوونی قۆناغێک دیکە لە پشێوی لە بەرژەوەندی تاران، بەڵام ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لەوە دەرچووە کە دۆخی سوریا بگەڕێتەوە بۆ سێگۆشەی پێشوو کە خۆی لە ئەسەد – تاران – مۆسکۆ دەبینییەوە. هەروەها ناوبراو ئاماژەی بۆ کردووە کە شەڕێکی دیکە لە ناوخۆیی سوریا دێتە کایەوە، بەڵام لە ئەگەری دروست بوونی ئەو شەڕەش دیسان بەپێی حیساباتە سیاسی و ستراتیژییەکان بێت ئێران ناکەوێتەوە نێو هاوکێشەکانەوە. کەواتە، ئەوەی بە تەواوی لە سوریا ڕوون بۆتەوە بریتییە کە کۆتایی پێ هاتنی ڕۆڵی ئێران لەو وڵاتە وەک ئەوەی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بوونی هەبوو.

ئەو ڕەهەندە مەیدانییە ستراتیجیانەی کە ڕووداوەکانی ڕووخانی ڕژێمی سوریا، دەربڕدراون، گۆڕانکارییەکی تەواویان لە دیمەنی سیاسی وڵاتێکی گرنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبیدا دەربڕیوە، هەروەها ڕەنگدانەوەی واقیعی ئەو شکستە سیاسییەی کە پڕۆژەی ئێران تووشی بوو لە ڕێگەی لە دەستدانی ئەو قووڵاییە ستراتیژییەی کە پردی وشکانی و ئاسمانی کە خاکی ئێران بە ناوخۆی سوریا دەبەستێتەوە، لە رێگەی ئێراقەوە، تا دەگات بە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست، و لەدەستدانی کاریگەری و قازانج و دەستکەوتە ئابوورییەکانی ئێران کە پێشتر بەندەر و ڕێڕەوی دەریایی بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی و ئامانجەکانی لە ناوچەکە و سروشتی پشتیوانی لە حزبوڵای لوبنان تەرخان کردبوو، گەورەترین شکست بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکانی تاران.

“2024 ساڵی نسکۆ و پەڕ و باڵکردنی تاران بوو؟”
ساڵی 2024 بۆ تاران دەکرێت بە ساڵی نسکۆ و شکست بەناو بکرێت بە جۆرێک ئەوەی لەم ساڵەدا بەرەو ڕووی بوویەوە وێنەی نەبوو لە مێژووی چڵ و پێنچ ساڵی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا، ئەو شکستانەش خۆی لە دوو ئاستدا دەبینێتەوە، ئاستێک پەیوەندی بە خستنە ژێر پرسیاری دامودەزگا و دامەزراوە فەرمییە سەربازیی و هەواڵگرییەکانەوە هەبوو، سەرەڕایی ئەوەی ڕژێم هەموو هەوڵ و تواناکانی خۆی لەو دامەزراوانە کۆکردۆتەوە و بودجەیەکی زەبەڵاحی لە ڕادەبەدەری خستۆتە بەردەستیان لسەر حیسابی برسی کردن و فراوان بوونی بازنەی بێکاری و هەژاری هاووڵاتیانی، بەڵام چەند ڕووداوێک ڕوویاندا کە هەموو ئەو توانایەی دامەزراوەکانی خستە ژێر پرسیاری جددی، گرنگترین ڕووداوەکانیش کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و تیمێکی تایبەت لە ئایاری 2024 گیان لە دەست دانیان، ئەم ڕووداوە ئەگەرچی تا ئێستا هیچ لایەنێکی دەرەکی ئەم ڕووداوەی نەخستۆتە ئەستۆی خۆی بەڵام بۆ ئێران و دامەزراوەکانی شکستێکی گەورەیە بەو جۆرە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە گیان لە دەست بدەن. دووەمین ڕووداوی شکستی دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی تاران بە ئامانج گرتنی ئیسماعیل هەنییە بوو، کە بە مەبەستی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی دەست بەکار بوونی سەرۆک مەسعود پزشکیان سەردانی تارانی کردبوو، بەڵام لە شوێنی مانەوەی خۆی لە ناو جەرگەی تارانی پایتەخت کرایە ئامانج، ئەمە نەک بۆ دامەزراوە سەربازیی و ئەمنییەکان بەڵکو بۆ خودی دەوڵەتیش مایەی سەرمەزارییەکی بێ وێنەبوو کە مێوانێکی وا بکرێتە ئامانجی لەلایەن نەیارەکان ئێرانەوە. سێیەم پرس بریتییە لەوەی ئەم ساڵ دیاردەیەکی بەر بڵاو لەسەر ئاستی دامەزراوە سەربازیی و ئەمنی و هەواڵگرییەکان بەدی کرا، ئەویش ئاشکرابوونی هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل بوو لە نێو ئەو دامەزراوانە، ئەگەرچی پێشوو تریش ئەم دیاردەیە بەدی کراوە بەڵام ئەمساڵ جیاواز و فراوانتر بەدی کراوە.

ئەم سێ خاڵە لەسەر ئاستی ناوخۆ کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەبوو لەسەر شکاندنی هەیبەت و بە تاڵ کردنەوەی ئەو سیحرەی هە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بەردەوام وەک چەکێکی بەهێز لەسەر ئاستی ڕای گشتی بەردەوام باسی دەکر و وەک خاڵی بەهێز نیشانی دەدا. ئاستی دووەم لە شکستەکان پەیوەندی بەو جەنگەوە هەیە کە لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دەستی پێ کرد. ئەگەرچی تاران سەرەتا وای نیشاندا کە ئەمە سەرکەوتنێکی مەزن بوو بۆ بەرەی مقاوەمە لە بەرامبەر ئیسرائیل بەوەی کە بزوتنەوەی حەماس هێرشی کرد سەر ناوچەیەکی گەشتیاری، بەڵام دواتر ڕووداوەکان تەنها لە سنورێکی دیاری کراودا قەتیس نەمانەوە، بە پێچەوانە ئیسرائیل وەک دەرفەت مامەلەی لەگەڵ ئەم پرسە کرد بۆ ئەوەی بتوانێط بەرەی مقاوەمە بە سەرکردایەتی ئێران لەسەر ئاستی ناوچەکە بە جۆرێک لاواز بکات کە وێنەی نەبێت لە ماوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامیدا، لەسەر ئەزری واقعیشدا هەر وا دەرچوو، لەبەر ئەوەی ڕووداوەکان ئەڵقەیەکی زنجیرەیی بە دوای یەکدا هاتن، چ لە ڕووی ئەوەی کە ئیسرائیل چەندین گورزی کوشندە و کەمەر شکێنی لە ئێران وەشاند، یان لە ڕووی ئەوەی کە توانی هاوپەیمانەکانی بە تەواوی لاواز بکات لە حەماس و حیزبوڵاوە تا دەگات بە کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و بێ دەنگ کردنی گرووپە میلیشیا وەڵائییەکان لە ئێراق.

“تاران لە نێوان بانگەشە سەرمەزارییەکان و قەرەبوو کردنەوەی کەوتنە ستراتیژییەکانیدا”
تاران، دوای ئەو ئارگیومێنت و پاساوانەی کە بانگەشەی بۆ هەڵوێستی خۆی لەسەر پرسی فەلەستین و ئازادکردنی خاکەکەیانی دەکرد، تەیارکردنی حیزبوڵڵای لوبنانی، فراوان کردنی بەرەی مقاوەمە لەسەر بنەمای گرووپە وەلائییەکان و هێشتنەوەی ئەسەد لە دەسەڵات پایە و تێشووی پڕۆژە ئەمنییەکانی پێکدەهێنا، بەڵام کەوتنی ئەسەد ئەو ئەڵقە زنجیرەییە بەیەکداچووەی نەک پچڕاند بەڵکو سەراوژێری کردەوە.

ئەوەی ئێستا بەدی دەکرێت لە ستراتیژییەتی تاران بەرامبەر بە دۆخی سوریا بریتییە لە جۆرێک لە هێمنیی و مامەڵەکردن بە وریاییەوە لەگەڵ واقیع و گۆڕانی ناوخۆیی لە سوریا و هاوکێشە ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش پەیوەندی ڕاستەوخۆیی هەیە بە دوو خاڵەوە، یەکەمیان چۆن قەرەبوونی ئەو کەوتنە ستراتیژییە لەسەر ئاستی بەرەکاندا بکاتەوە، خاڵی دووەمیش پەیوەستە بەوەی کە هێشتا تاران لەو بڕوایە دایە ئەڵقە زنجیرەییەکەی تەواو نەبووە لە گەماڕۆدان و بەتاڵ کردنەوەی یەکجارەکی، بۆیە لە ئەگەری هەر کاردانەوەیەک دەرەنجامەکەی زۆر خراپتر دەبێت لەوەی کە تا ئێستا ڕوویداوە، ئەمەش وای کردووە کە تاران بە شێوەیەکی جیاوازتر لە جاران مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکات، ئەمەش زیاتر لە زیانی بەرژەوەندییەکانی دەشکێتەوە، بەڵام واقعەکە ئەمە دەخوازێت. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 224 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 25-12-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-12-2024 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 26-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 31-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 26-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 224 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!