کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,198
وێنە
  124,176
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,067
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
داڕمانی دراماتیکی پڕۆژەی ناوچەیی ئێران لە دوای نەمانی ئەسەد لە سوریا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
داڕمانی دراماتیکی پڕۆژەی ناوچەیی ئێران لە دوای نەمانی ئەسەد لە سوریا
داڕمانی دراماتیکی پڕۆژەی ناوچەیی ئێران لە دوای نەمانی ئەسەد لە سوریا
ناونیسانی بابەت: داڕمانی دراماتیکی پڕۆژەی ناوچەیی ئێران لە دوای نەمانی ئەسەد لە سوریا
ناوی نووسەر: #تەحسین وسو عەبدوڵڵا#

“سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە سوریایەکی فرەییدا”
8ی کانوونی دووەمی ساڵی 2024، ڕۆژێکی مێژووی گرنگە بۆ هەموو مەزهەب و نەتەوەکانی سوریا، لەبەر ئەوەی دوای نزیکەی شەش دەیە لە سیاسەتی نادادپەروەری و سووکایەتیکردن و زۆرەملێکردن و سەرکوتکاری هاووڵاتیانی، ئەم دەسەڵاتە خۆسەپێن و بنەماڵەیە کۆتای پێهات، سوریا پێی نایە قۆناغێکی دیکە لە ڕووی سیاسییەوە کە بە هیچ شێوەیەک وەک شەش دەیەی ڕابردوو نابێت. بەم جۆرە ئەم گۆڕانکارییە و نەمانی ڕژێمی بەشار ئەسەد کە تەنها خۆی ماەی بیست و چوار ساڵ حوکمی کرد.

سوریا وەک هەندەسەی کۆمەڵایەتی پێکهاتەیەکی فرەییە وەک هەر دەوڵەتێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش لای تەواوی جیهان ناسراوە جا فرە ئاینی، کەلتووری، نەتەوەیی یان مەزهەبین بێت. لە ماوەی شەش دەیەی ڕابردوو دەسەڵاتی سیاسی بەشێوەیەکی ڕەها لەلایەن تەنها گرووپێک یان بنەمالەیەک قۆرخ کرابوو، بە جۆرێک هەموو میکانیزم و ئامرازەکانی بەردەستی تاقیکردەوە بۆ ئەوەی وا نیشان بدات کە سوریا وڵاتێکی یەک ڕەنگە، بەڵام سەرەنجام نەتوانرا ئەمە بەردەوام، ئەگەرچی بن پێکردنی زۆری مافی مرۆڤ و پێکهاتەکان لەم ماوەیەدا بەدی کراوە.

“بەرژەوەندییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان سوریایان لە بەهاری عەرەبی دابڕی و ئەسەدیان هێشتەوە”
لە 15ی ئازاری 2011 هاوشێوەی دەوڵەتانی دیکەی جیهانی عەرەبی لە سوریا ناڕەزایی و خوپیشاندانی جەماوەی دەستی پێکرد بەشێوەیەکی فراوان کە کە شار و قەزا و قەزاکانی سەرتاسەری وڵاتی گرتەوە، خەریک بوو لە کۆتایی ساڵی 2013دا بگاتە جەرگەی پایتەختی سوریا (دیمەشق) بەڵام گۆڕانکارییە سیاسییەکان و بەرژەوەندییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان ڕێگریان لە سەرکەوتنی ئیرادەی خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازی، بۆیە دۆخەکە بەردەوام بوو بە جۆرێک کە سوریا پێی نایە قۆناغێکی زۆر سەخت و دژوار لە شەڕی ناوخۆیی نێوان بەرەی دەسەڵاتی ئەسەد و دژبەری دەسەڵات. یارمەتی و هاوکارییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان لە رووی ئابووری، سیاسی، سەرباز، و دبلۆماسی و ئەمنی نەبوونایە ئیدی ئەوکات دەسەڵاتی ئەسەد کۆتایی پێدەهێنرا، بەڵام ڕوسیا و ئێران هەموو هەوڵێکی خۆیان خستەگەڕ بۆ ئەوەی ئەسەد نەکەوێت، بەم شێوەیە سەرکەوتوو بوون لە هێشتنەوەی ئەسەد تا سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024، بەڵام ئەم جارە ئەم پاڵپشتییە جا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی “لەلایەن روسیا” بێت یان لەسەر ئاستی هەرێمی “کۆماری ئیسلامی ئێران”ەوە بێت بە هیچ جۆرێک بەدی نەکرا، بۆیە زۆر بە خێرایی و سەرنج ڕاکێش چیڕۆکی دەسەلاتی شەش دەیەی بنەماڵەی ئەسەد کۆتایی پێهات.

“دیمەشق لە نێوان چەندین پڕۆژەی جیا جیا دا”
هەر دەسەڵاتێک لە گۆڕەپانی سیاسی سوریا ناتوانێت خۆی لە سەرنجدان بە سرووشتی دەستێوەردان دەرەکی “ئیقلیمی و نێودەوڵەتی” و بەرژەوەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەدوور بگرێت کە مەیدانی سوریایان گەمارۆداوە، بڕی ئەو هێز و بزووتنەوەی سیاسیانەی کە ئازادی جوڵە و کرداریان هەیە پاڵ بنێن بەرەو گەیشتن بە پرۆسەی هاوسەنگی ستراتیژی بۆ هەموو وڵاتان و گرووپە چەکدارەکانی سەر خاکی سوریا.

دیمەشقی پایتەخت بە چەندین پڕۆژەی سیاسی جۆراوجۆر دەورە دراوە، یەکێک لە فاکتەرە هەر سەرەکییەکان پەیوەستە بە بێتوانایی ڕژێمی پێشوو لە گەمارۆدانیان سەری هەڵدا و فراوانتر بوو لەسەر حیسابی ژیان و داهاتووی گەلانی سوریا. سوریا نوکی ڕمزی ئەو پڕۆژە سیاسییەی ئێران بوو کە لە ئێراق تێپەڕدەبوو بەرەو پایتەختەکانی وڵاتانی عەرەبی، دیمەشق لە پێشەنگی ئامانجەکانیدا بوو، تا ئەو ڕادەیەی کە بوو بە بەشێکی گرنگ و ئامانجێکی سەرەکیی لە ئامانجەکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و بازنەی نفوزی ئەمنی و هەواڵگری لە ڕێگەی کردنەوەی کەمپەینی مەشق و ڕاهێنان کە میلیشیا ئەفغانی و پاکستانییەکان و کادیر و سەرکردەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانی تێدابوو، لە ئێراق بەشێک لە میلیشیاکان پێشەنگی هێزەکانی پشتیوانی و بەشداربوون لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی پڕۆژەی ئێران لەسەر ئاستی ناوچەکە. ئەم پڕۆژەیە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەلایەن عەلی خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە بە وردی چاودێری دەکرێت، لە دوای ڕوداوەکانی بەهاری عەرەبی تاران خاکی سوریای بەکارهێنا بۆ فراوانکردن و قایمکردنی پێگە و نفوزی خۆی. لەم چوارچێوەیەشدا هەولەکانی خۆی چڕکردبوویەوە بۆ بەرگریکردن لە مانەوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد، بە لەبەرچاوگرتنی پایەی سەرەکی بەردەوامی پشتیوانی سەربازی و ئەمنی بۆ حزبوڵای لوبنان.

“کەوتنی ئەسەد و لەدەستدانی گەورەترین ستراتیجی ناوچەیی تاران”
ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە 8ی کانوونی یەکەمدا بووە هۆی لەدەستدانی گرنگترین ڕووبەری ناوچەی ستراتیجی تاران لەسەر ئاستی ناوچەکە، هەرچەند تاران ئەگەر بشتوانێت پێگە و نفوی بۆ ولاتێکی دیکەی ناوچەکە بگۆڕێت بەڵام بە هیچ شێوەیەک ناتوانێ قەرەبووی سوریای بۆ بکاتەوە، لەبەر ئەوەی سوریا وەک ئەڵقەی ناوەندییە کە ڕێگاکانی ئامانجەکانی سوپای قودس و سوپای پاسداران لە خاکی ئێراقەوە بەرەو شارەکانی سوریا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، تا دەگاتە کەناراوەکانی دەریای سپی و ئاوێتەبوون و یەکگرتنی لەگەڵ حزبوڵای لوبنان. ئێران لە بەرامبەر سیستەمێکی سیاسی نوێ کە وردە وردە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبیدا ئەزموون دەکرێت، دەستی کردووە بە داڕمان، بە جۆرێک ئەم سیستەمانە کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی هێزی دیکە ئیقلیمی و جیهانی، کاریگەری مەیدانی ئێران کەم بووەتەوە بەهۆی پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم دواییە لە گۆڕەپانی گشتی سوریادا.

ئێران چەندە هەوڵی گەڕانەوەی بداتەوە بۆ پێگە و نفوزی خۆی لە قوڵایی ناوخۆی سوریا، بەڵام بەهۆی ڕەتکردنەوەی جەماوەرییەوە و ئەو شێوازە سەرکوتگەرانە و هێرشە دڕندانەیەی میلیشیاکانی لە مامەڵەکردن لەگەڵ گەلانی سوریا لە ماوەی زیاتر لە دە ساڵی ڕابردوو. ئەگەر دوای نەمانی ئەسەد تاران بەشێوەی فەرمی لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە و دامەزراوە فەرمییەکان و کاربەدەستانیدا ئەوەی ڕاگەیاندوو کە ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەگرن بەڵام هەموو ئەو گرووپانەی لە سوریای دوای ئەسەد دا ڕؤڵ دەبینن هەڵوێستی تاران لە بواری سیاسی، سەربازی و ئەمنییەوە لە یاد ناکەن کە زیاتر لە دە ساڵ فاکتەری سەرەکی مانەوەی دەسەڵاتی ئەسەد بووە. دۆخی سوریای دوای ئەسەد بۆ تاران سەرەتای بەتاڵکردنەوەی ئەو خەونە گەورەیەیە کە لە ڕێگەی سوریا و لوبنان و یەمەن کاری بۆ وەدیهێنانی دەکرد بۆ کۆنترۆڵکردنی پایتەختەکانی وڵاتانی عەرەبی لە ڕۆژئاوای ئاسیا.

دوکتۆرینی سیاسی ئێران لەسەر بنەمای فاکتەرە نەگۆڕەکانی پەیوەست بە مانەوەی ڕژێم، هەژموون و کۆنترۆڵکردنی پایتەختە ستراتیجییە ناوچەییەکان، پاراستنی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پابەندبوون بە ئامانجە سەرەکییەکەی کە بریتییە لە وەرگرتن و ناساندنی ئێران وەک دەوڵەتێکی ناوچەیی کاریگەر بە فراوانکردنی خولگەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی و وەرگرتنی وەک دەوڵەتێکی ئەتۆمی لە یانە جیهانییەکەدا، لەم پێناوەدا تاران گوێ بەوە نادات کە ئایا دۆست و هاوپەیمانەکانی بەرەو چ دوا ڕۆژێک دەڕۆن. بە واتایەکی دیکە دەکرێت بگوترێت تاران هاوپەیمانەکانی خۆی لەسەر ئاستی ناوچەکە وەک قەڵغانێک بۆ پاراستنی خۆی بەکاردێتنێت و بەردەوام وەک کارتی مامەڵە ڕەفتاریان لەگەڵ دەکات.

“گۆڕینی واقیع”
تاران هێرشی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن دژی دەسەڵاتدارانی سوریای “بەشار ئەسەد” وەک پیلانێکی ئەمریکی-ئیسڕائیلی بۆ “ناسەقامگیری ناوچەیی” و دووبارە کێشانەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستەڕوو، بە تایبەت دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چەندین کۆبوونەوەی ناوخۆیی و جیهانی بە ڕوونی ئاماژەی بەوە داوە کە ناوچەکە بە جۆرێک بەرەو ڕووی گۆڕانکاری دەکاتەوە کە ئیدی تاران وەک جاران ناتوانێت هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست بکات. ئەمەش وەک ئاماژەیەکی ڕوون بۆ ئەوەی کە تاران دەبێت لە چوارچێوەی سنووری دیاری کراوی خۆیدا بێت نەک لەسەر بنەمای ئەو پڕۆژە ناوچەییانەی کاری بۆ دەکرد مامەلە بکات، ئەمەش مانای گۆڕینی ئەو واقع و دۆخە سەپینراوەیە کە تاران زیاتر لە یەک دەیە دەبێت زۆر بە ڕژدی کاری لەەسەر کردووە.

دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە سوریا لە ساڵی 2011، ئێران “راوێژکاری سەربازی” وەک خۆی دەڵێت، بۆ پشتگیریکردنی سوپای ئەسەد، لەسەر داوای ئەسەد، ڕەوانەی وڵاتەکەی کرد. گرووپە چەکدارە شیعەکانی نزیک لە ئێران لەو وڵاتە جێگیر کران. ئەمەش وایکرد تاران بتوانێت کاریگەری لە سوریا بەدەستبهێنێت و خۆڕاگری خۆی لەسەر سنوورەکانی ئیسرائیل بەهێزتر بکات. زۆرێک لە کارمەندانی ئێرانی لە شەڕدا یان لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران. لەگەڵ کەوتنی دیمەشق بە دەستی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بە سەرۆکایەتی هەیئەی تەحریری شام، باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق لەلایەن هاووڵاتیانەوە هێرشی کرایە سەر و تاڵان کرا، لە دیمەنێکدا کە لە وڵاتێکی هاوپەیماندا خەیاڵ نەدەکرا بەو جۆرە تاران بێ دەسەڵات بکرێت.

“سوریا و سەرەتای کەوتنی پایە سەرەکییەکانی هەژموونی ئێران”
ڕووداوەکانی ئەم دوایەی سوریا بە تەواوی ئەژنۆی تارانی شکاند و ئایندەی لە ناوچەکە بەرەو تونێلێکی نادیار کردەوە، بە تایبەتی دوای ڕادەی ئەو زیانانەی لە باشووری لوبنان و گۆڕەپانی سوریا بەرەو ڕووی بوویەوە. دوای ڕووخانی ئەسەد لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرا دەبێت کە ئێران کە پشتیوانی ڕژێمی کردووە، بە هەڵاتنی ئەسەد و کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکەی 50 ملیار دۆلاری لەدەستداوە. ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی بەریتانی لە ژێر ناونیشانی “ئێران ئەسەدی لەدەستداوە و قەرزێکی بە بەهای 50 ملیار دۆلار لەگەڵیدا لەدەستداوە”، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە تیایدا باسی لەوە کرد کە ئەو فایلانەی کە ئاشکرابوون دەردەخەن کە ئەو سورییە سەرۆک کۆمار بڕە پارەیەکی زۆر قەرزاری سپۆنسەرەکانی بوو لە تاران. ئەمە جگە لەو زیانە سیاسی و ستراتیژییەی کە بەر پڕۆژەی هیلالی شیعی کەوت، بە جۆرێک بە نەمانی ئەسەد ئەو هێڵەی لە تارانەوە بۆ لوبنان دەڕۆیشت ئیدی لەمەودوا لە ئێراق زیاتر بڕ ناکات، ئەمەش لە ڕووی ستراتیژییەوە گەورەترین زیانە کە بەر تاران بکەوێت. کەوتنی ئەسەد گورزێکی بەهێزە لە ئێران لە ناوچەیەکدا کە هەمیشە بە بەشێک لە کاریگەرییە ناوچەییەکانی خۆی زانیوە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا، میحوەرەکە بە کوشتنی سەرکردە دیارەکان، لەوانە حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا، لە هەڵمەتێکی ئیسرائیل لە ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو، و سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، کەوتۆتە ژێر فشاری زیاترەوە. لەم بارەیەوە ئەکادیمیستی ئێرانی، مێهدی زەکەریان، پێیوایە؛ ئامانجی سەرەکی گۆڕینی ڕژێم لە سوریا، “بڕینی چەکی ئێرانە” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاران ناتوانێت وەک جاران پشتیوانی لە حیزبوڵڵا بکات. هەروەها لەسەر ئاستی شەقامی ئێرانیش بە ئاشکرا ئەوە دەردەبڕدرێت کە کەوتنی ئەسەد بۆ تاران زیانێکی گەورەیە، لەبەر ئەوەی سوریا دەرچەیەکی ستراتیژی بوو بۆ ئێران بۆ دەریای ناوەڕاست. ڕووخانی ئەسەد پێگەی ئێران زۆر لاواز دەکات، و دەتوانێت لێکەوتەی ترسناک بۆ هەموومان بەدوای خۆیدا بهێنێت. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 205 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 17-12-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-12-2024 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 26-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 31-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 26-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 205 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.187 چرکە!