کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,196
وێنە
  124,173
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,065
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
ناونیشانی بابەت: پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
ناوی نووسەر: #تەحسین وسو عەبدوڵڵا#

“پەیوەندییەکی ڕاستەوانە – پێچەوانە”

“دەستپێک”
بەشێوەیەکی گشتی ئەوەی ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لەسەر پڕۆسەی هەڵبژادنەکانی ئەمریکا پرسە ناوخۆییەکان، بەتایبەت پرسی؛ ئابووری، بیمەی تەندروستی، بابەتە کۆمەڵایەتییەکان، خزمەتگوزارییە گشتییەکان. سیاسەتی دەرەوە بە دەگمەن بزوێنەرێکی سەرەکییە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، بەڵام خراپتربوونی قەیرانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییەکانی شەڕێکی تەواو لە نێوان ئیسرائیل و ئێران لە سەردەمی ئیدارەی سەرۆک جۆ بایدن، ڕەنگە ئیستسنای ئەم نەریتە تێپەڕێنێت. لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، ڕەنگە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئیسرائیلی نزیک لە دژی ئێران تەرازووەکە لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان بگۆڕێت لە هەڵبژاردنێکدا کە پێشبینیکردنی ئەنجامەکانی لە زۆربەی ڕاپرسییەکاندا ئەستەمە.

پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا دێت ئاڵۆزتر و فراوان تر دەبن، ئیسرائیل شەڕ لە لوبنان دەکات، مووشەکی بالیستی ئێرانی بەسەر ئیسرائیلدا دەبارێت و ئەگەری دەستپێکردنی هێرشێکی سەربازی گەورەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران- مەترسی گەورە لەسەر هەڵمەتی هەڵبژاردن و خودی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەمریکاش دروست کردووە. زۆربەی ڕاپرسییە ئەمریکییەکان دەریانخستووە کە ڕێژەی ڕازیبوون لە بایدن بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە بەهۆی مامەڵەکردنی لەگەڵ بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێدەچێت ترەمپ سوود لەم دۆخە وەربگرێت بۆ باشترکردنی چانسی هەڵبژاردنەکانی. پشتیوانی بێ مەرجی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل کاردانەوەی بەهێزی لەنێو ملیۆنان کەسدا دروست دەکات کە لەڕووی جینۆسایدەوە سەیری شەڕی ئیسرائیل لە غەززە دەکەن و سەرۆک بایدن و جێگری سەرۆک هاریس بە هاوبەشی دەزانن. ئەگەر ئیدارەی بایدن بەخێرایی هەنگاو نەنێت بۆ ئەوەی شەڕی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوونەدات، ئەوا تۆمەتەکانی ترەمپ بەوەی بایدن سەرۆکێکی لاوازە، شەرعیەتێکی زیاتر بەدەستدەهێنن و ڕەنگە کامالا هاریس لە هەڵبژاردنەکەدا بدۆڕێت.


“ئاڵنگارییەکانی بەردەم ڕاگەیاندنی ئاگربەست”
گومانی تێدا نییە، بە ئامانج گرتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، یەحیا سینوەر، لە غەززە، دەرفەتێک دەدات بە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ فشارخستنە سەر بنیامین ناتانیاهۆ بۆ ئەوەی سەرکەوتن لە دژی حەماس ڕابگەیەنێت و بچێتە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی دەستگیرکراوانی ئیسرائیل لە غەززە. بایدن لە دوای کوژرانی سینوار وتی “ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی ئیسرائیل و حەماس بە دوای چارسەرێکی دیکە بگەڕێن لە داهاتوودا کە لە بەرژوەندی سەقامگیری ناوچەکەدا بێت”. ئەمە وەک ئاماژەیەکە بۆ هێنانە ئارای زەمینەسازی بۆ ڕاگرتنی شەڕ. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە “بڕیاریان داوە هەوڵی قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە بدات بۆ ئەوەی هەوڵی ئاگربەست لە غەززە بدات”. ئیداری دیموکراتەکان، دڵنیایە کە گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە سەرکەوتنێکی کەم وێنە بۆ بایدن، و ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە پێی دەوترێت “سوپرایزی ئۆکتۆبەر” لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، بەڵام لانیکەم سێ ئاڵنگاری هەن کە گەیشتن بە ئەنجام ئاڵۆز دەکەن:-

یەکەم:- پێناچێت حەماس ئامادە بێت سازش بکات بۆ ئەوەی بگاتە یەکلاییکردنەوە دوای کوشتنی نزیکەی هەموو سەرکردە باڵاکانی وەک ئیسماعیل هانیە و محەمەد ئەلدەیف و یەحیا سینوەر. خەلیل ئەلحەیا، جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕایگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک لە مەرجەکانی بزووتنەوەکەدا نییە بۆ گەیشتن بە ئاگربەست، کە بریتین لە وەستاندنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و کشانەوەی تەواوەتی لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستینی لە ئیسرائیل.

دووەم:- نەتانیاهۆ ڕەتیکردەوە “سەرکەوتن ڕابگەیەنێت بەڵکو سوورە لەسەر درێژەدان بە دۆخەکە”؛ لە کاتێکدا سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ بایدن هاوڕایە کە چانسی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک هەیە بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانی ئیسرائیل لەلایەن بزوتنەوەی حەماس، بەڵام نەتانیاهۆ بڕیاری درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە غەززە دەدات. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکی ڤیدیۆیدا دوای ماوەیەکی کەم لە کوژرانی سنوار وتی: ئەمە کۆتایی شەڕی غەززە نییە، بەڵکو سەرەتای قۆناغێکی دیکە لە شەڕکردن لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس. هەر لەو وتارەدا داوایەکی ئاراستەی حەماس کرد، بۆ ئەوەی بارمتە ئیسرائیلییەکان کان ئازاد بکەن لە بەرامبەر ئازادی دەرچوون لە کەرتی غەززە. لە واشنتۆن کۆدەنگییەکی باو هەیە کە ناتانیاهۆ بە دوودڵی دەمێنێتەوە لە وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە غەززە، تا ئەو کاتەی تەسلیمبوونی بێ مەرج بە حەماس نەبێت.

سێیەم:- بەپێی ئاراستەی ڕووداوەکان بێت ئیسرائیل خۆی بۆ لێدانی ئێران ئامادە دەکات لە کاتێکدا تاران هیچ نیشانەیەکی گۆڕانی هەڵوێستی نیشان نادات؛ نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دوای کوشتنی سنوەر ڕایگەیاند کە “ڕۆحی بەرخۆدان بەهێزتر دەبێت”. گووپەکانی دیکەی بەرەوی مقاوەمە لە ءێراق و سوریا ڕاگەیاند ئەمە گواستنەوەیە بۆ قۆناغێکی نوێ و پەرەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ ئیسرائیل. هەرچەندە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جارێکی دیکە هاتەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەوڵێکدا بۆ دروستکردنی پێشکەوتنێکی دیپلۆماسی لە دوای کوشتنی یەحیا سینوار، بەڵام بەپێی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکان و ڕاپۆرتە شیکارییەکان بێت بلینکن بەبێ دەستکەوت گەرایەوە واشنتۆن. ئەمەش وا دەکات پرسی ئاگربەست بە جۆرێک ئەستەم بێت کە هەندێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بە “مەحال” ناوی دەبەن.


“کاریگەری پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا”
پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڕەشەی گەورە لەسەر هەڵمەتی هەڵبژاردنی و خودی پڕۆسەکەش بۆ دیموکراتەکان دروست دەکات، لەبەر چەند هۆکارێکی گرنگ کە دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە ڕوونیان بکەینەوە:-

یەکەم:- دەنگدەرانی ئاسایی ئەمریکی شکستێکی گەورەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەبینن بە واتایەکی سادەتر، ئیدارەی بایدن هاریس نەیتوانیوە هیچ جۆرە سەرکردایەتییەکی کاریگەر بۆ کاریگەری لەسەر ئیسرائیل و ئێران بەکاربهێنێت. ناتانیاهۆ چەندین جار پشتی لەو ئامۆژگارییانەی لە لایەن گرنگترین هاوپەیمانی ئیسرائیل و دابینکەری چەکەوە کردووە. ئەمریکا چەندین جار داوای ئاگربەستی لە غەززە و لوبنان کرد، بەڵام ناتانیاهۆ درێژەی بە شەڕەکە دا و دۆخێکی پەرەسەندنی توندوتیژی لەگەڵ ئێرانی دەستپێکرد.

دووەم:- زۆربەی ڕاپرسییەکان دەریانخستووە کە ڕێژەی ڕازیبوون لە بایدن بە شێوەیەکی کارەساتبار دابەزیوە بەهۆی مامەڵەکردنی لەگەڵ دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕەنگە ئەوە ڕوون بێت کە ترەمپ سوود لەم دۆخە وەردەگرێت. لە جیهانێکی ئاڵۆز و هەڵبژاردنی سەختدا، ترەمپ زۆرجار سەرکەوتوو بووە لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوە تەنها لە ڕووی بەهێزی بەرامبەر بە لاوازییەوە. کامالا هاریس – کە هێشتا شێوازی سەرکردایەتیکردنی بە تەواوی لەلایەن زۆرێک لە دەنگدەرانەوە نەزانراوە.

سێیەەم:- شەڕی ئیسرائیل و حەماس کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر دەنگدەرانی عەرەب و موسڵمانی ئەمریکی لەو ویلایەتانە دەبێت کە ڕێژەیەکی زۆری موسلمان و عەرەبی تێدایە. بەشێک لەو دەنگدەرانە نەک هەر بە دوورکەوتنەوە لە دەنگدان وازیان لە پارتی دیموکرات هێنا، بەڵکو ئاماژەیەکی بەهێز هەیە کە ژمارەیەکی زۆریان بڕیاریانداوە دەنگ بە ترەمپ بدەن بۆ سزادانی دیموکراتەکان. زیاتر لە 200 هەزار ئەمریکی عەرەبی لە ویلایەتی میشیگان هەن، 150 هەزاری دیکەش لە ویلایەتی ویسکۆنسێن و جۆرجیا، بەو پێیەی ئەم سێ ویلایەتە لەنێو ئەو ویلایەتانەدان کە کێبڕکێی توندیان بەخۆوە بینیوە و تێیدا دیموکراتەکان تەنها بە دەیان هەزار دەنگ لە هەڵبژاردنەکانی 2020دا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.

چوارەم:- فاکتەری پەیوەندیدار بە کاریگەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، کاریگەرییە ئەگەرییەکانە لەسەر ئابووری، ئەمەش وا دەکات کە ئەم شەرەی ئێستا لە ناوچەکەدا بەدی دەکرێت کاریگەری نەگەتیڤی هەبێت بۆ کۆمارییەکان، لە بەرامبەردا چانستی دەرچوونی ترامپ زیاتر دەکات.


“ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرژوەندی ترامپ دان”
ڕەنگە جێگای سەرسوڕمان نەبێت کاتێک ترامپ بە خێرایی هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە قازانجی خۆی بقۆزێتەوە، بەو پێیەی “بایدن و هاریس” بە بەهێزکردنی ئێران تۆمەتبار کرد و بەبێ هیچ بەڵگەیەک بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر سەرۆک بووایە، هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو ڕووی نەدەدا . هەروەها ترەمپ زانیاری هەڵەی بڵاوکردەوە سەبارەت بە بێکاریگەری ئیدارەی بایدن هاریس لە وەڵامدانەوەی ئەو زریانەی ئەم دواییەی فلۆریدای گرتەوە. چەند جارێک ئیدیعای کرد کە فریاگوزاری کارەسات لاوازە، چونکە پارەی پێویست بۆ کۆچبەران و پەنابەران خەرج دەکرێت، لە بەرامبەردا خزمەتگوزارییە گشتییە پێویستییەکان فەرامۆش کراون.

زۆربەی دەنگدەرانی ئەمریکا تەماشای بایدن دەکەن دوو جەنگی گەورە دروست بوونە، لە ئۆکرانیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ملیاران دۆلار بۆ هەریەکەیان خەرج دەکات بێ ئەوەی هیچ جۆرە سەرکەوتنێکی بەدەستبهێنێت. لە نێو ئەم دوو شەڕەدا، شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نوێنەرایەتی بێسەرکەوتووترین شەڕ دەکات، چونکە لە ئێستاوە ململانێکان بەرفراوان بووە و بووەتە شەڕێکی ناوچەیی کە زۆر لەپیشبییەکان بەو ئاراستەیەن کە ئەم جەنگە فراوانتر دەبێتو مەترسی زیاتر لەسەر بەرژەندییە ئابوورییەکان دروست دەکات. بایدن بە توندی پشتیوانی ئیسرائیلی کرد لە شەڕەکەی دژی حەماس، هاوکات داوای ئاگربەستی کرد کە بنیامین ناتانیاهۆ بە هەموو شیوەیەک ئاگربەست ڕەت دەکاتەوە. هێشتا ڕوون نییە بۆچی ئەمریکا وەک زلهێزێک پێداگری نەکرد لەسەر ئەوەی ئیسرائیل تۆڵەسەندنەوەی خۆی بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دوابخات. تەنانەت کاتێک واشنتۆن دەیەوێت هەندێک مەرج بۆ ئیسرائیل دیکتە بکات، دینامیکییەکی هاوشێوەش هەیە. لەم دواییانەدا و بە تایبەتی لە 14ی ئۆکتۆبەردا، ئیدارەی بایدن ئیسرائیلی ئاگادار کردەوە کە ڕێگەنەدان بە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی زیاتر بۆ غەززە، ڕەنگە ببێتە هۆی بڕینی یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ غەززە. بەڵام وەک نیشانەی لاوازی، ئیدارەی ئیسرائیل کە دەیەوێت بەر لە هەڵبژاردنەکانی 5ی ئەم مانگە خۆی لە ڕێبازێکی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەدوور بگرێت، 30 ڕۆژی مۆڵەتی بە ناتانیاهۆ دا بۆ پابەندبوون.

توڕەیی لە ئیدارەی بایدن تەنها پەیوەست نییە بە ئەمریکییە عەرەب و موسڵمانەکانی نیشتەجێ ئەمریکا، بەڵکو بۆ دەنگدەرانی گەنج و ئەمریکییە ئەفریقییەکانیش کاریگەری دەبێت، کە بە ڕوونی دەبینن کە چۆن زلهێزێکی وەک ئەمریکا ناتوانێت کاریگەری لەسەر وڵاتێک دروست بکات کە پشت بە یارمەتییەکانی ئەمریکا دەبەستێت، وەک ئیسرائیل. ئەم پشتیوانییە بێ مەرجەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل کاردانەوەی توندی ملیۆنان کەسی لێدەکەوێتەوە کە شەڕی ئیسرائیل لە غەززە لەڕووی جینۆسایدەوە دەبینن و سەرۆکی ئەمریکاش بە هاوبەشی تێدا دەزانن. هاریس هەوڵیداوە، تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو نەبوو، هەندێک مەودا لە نێوان خۆی و سەرۆکدا دروست بکات بە قسەکردنی هاوسۆزی زیاتر لەگەڵ ئازارەکانی گەلی فەلەستین لە هەوڵێکدا بۆ چاککردنەوەی ئەم دابەشبوونانە.

“کۆبەند”
پێدەچێت سیاسەتی دەرەوە کاریگەرییەکی تایبەتی لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ هەبێت؛ کوژرانی دەیان هەزار هاووڵاتی لە غەززە بەهۆی بەردەوامی پشتیوانییەکانی بایدن بۆ ئیسرائیل و نەگەیشتن بە ئاگربەست و پەرەسەندنی شەڕی ئێستای نێوان ئیسرائیل و بەرەی مقاوەمە بە سەرکردایەتی ئێران، زۆرێک لە دیموکراتە پێشکەوتنخوازەکانی نامۆ کردووە. ئەگەری شەڕێکی سەرتاسەری لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا، گومانەکان نەک تەنها لە لێهاتوویی بایدن بەڵکو لە لێهاتوویی هاریس لە سیاسەتی دەرەوەدا دروست دەکات، بەتایبەتی بەهۆی پێگەی ئێستای و مەترسی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. ئەگەر ئیسرائیل کەرتی نەوتی ئێران بکاتە ئامانج، ئەمە نەک هەر ئابووری ئەمریکا دەهەژێنێت، بەڵکو ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی مەترسی تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە دامەزراوە و بنکە نەوتییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

ئەم جۆرە مەترسیانە، تەنها چەند ڕۆژێک پێش هەڵبژاردنەکان، لە ئێستاوە کاریگەرییان لەسەر چانسی سەرکەوتنی هاریس هەیە؛ لە کاتێکدا کە دەچینە ناو هەفتەی کۆتایی کێبڕکێی کۆشکی سپی، زۆربەی ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە وڵاتەکە بەسەر دوو نیوەدا دابەش بووە؛ کۆدەنگییەک هەیە کە ڕەنگە هاریس دەنگی دەنگدەران لەسەر ئاستی نیشتمانی بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەگەر هەریەکێک لە ویلایەتە وەک میشیگان، ویسکۆنسێن، یان پێنسیلڤانیا بە جیاوازییەکی کەم دەنگ بە ترەمپ بدەن، لەوانەیە هەڵبژاردنەکە بدۆڕێت. گومان لەوەدا نییە کە هەڵبژاردن پەیوەستە بە دەیان هەزار دەنگی ئەو ویلایەتانە. جگە لە موسڵمانان، عەرەبی ئەمریکی، گەنجان و ئەمریکییە ئەفریقییەکان، پارتی دیموکرات لە نێو دەنگدەرانی چینی کرێکاری سپی پێست لەو ویلایەتانەدا دۆڕاوە و ئەم داینامیکییانە ئاماژەیەکی باش نییە بۆ هاریس. جگە لەوەش هبۆچونێک هەیە کە ترەمپ دەستێکی باشتری لە سیاسەتی دەرەوەدا هەیە و وێنەکە هێندەی تر تاریکتر دەبێت کاتێک باس لە ئابووری و کۆچبەری دەکرێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەموو داینامیکییانە، هیچ کەسێک ناتوانێت نەتانیاهۆ تاوانبار بکات کە چاوەڕێی گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی دەکات. ئەگەر ئیدارەی بایدن بە خێرایی هەنگاو نەنێت بۆ ئەوەی شەڕێکی سەرتاسەری ڕوونەدات، ئەوا تۆمەتەکانی ترەمپ کە بایدن سەرۆکێکی لاوازە، شەرعیەتێکی زیاتر بەدەست دەهێنێت و ڕەنگە هاریس لە هەڵبژاردنەکاندا بدۆڕێت.


پەراوێزەکان؛
الحدث، تأثير الانتخابات الأميرکية في الأحداث الجارية بمنطقة الشرق الأوسط. على الرابط: https://www.youtube.com/watch?v=BRNpaqBOOw4
القاهرة الإخبارية، کيف ستؤثر أوضاع الصراع في الشرق الاوسط على الانتخابات الأمريکية؟، تغطية خاصة. على الرايط: https://www.youtube.com/watch?v=ag8eAEtxI7o
بلال ياسين، هل تغير نتيجة الانتخابات الأمريکية واقع الحروب في الشرق الأوسط؟، عربي21. على الرابط: https://shorturl.at/LF5Da
الشرق الأوسط، أزمة الشرق الأوسط تخيّم على الانتخابات الرئاسية الأميرکية،. على الرابط: https://shorturl.at/dMgSI
محمد عبد الرؤوف، الانتخابات الأمريکية والشرق الأوسط: تاريخ من الاستثناءات، بي بي سي عربي. على الرابط: https://shorturl.at/VvP0q
Euro news, US election: Middle East conflict becomes key issue for Harris and Trump. https://shorturl.at/i99qt
EIU report, US election: impact on the Middle East. https://shorturl.at/HXkVv
Tele1, ABD Seçimlerinin Orta Doğu’ya Etkisi Ne Olacak, Savaşı Nereye Götürecek? İpek Yezdani Anlatı https://www.youtube.com/watch?v=dPISacV1OYA
Ortadoğu’daki çatışmalar ABD’deki seçimleri ne kadar etkileyecek?! https://www.slobodenpecat.mk/tr
Adam McConnel, ABD başkanlık seçimlerine Gazze’nin gölgesi düşü https://www.aa.com.tr/ [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 230 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 30-10-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-10-2024 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 26-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 31-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 26-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 230 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!