کەروێشکی نسێ وەدەزانێ بەهاره
نسێ: ئەو شوێنەی هەتاو یان تیشکی خۆر نایگرێتەوه، لە شێوەزارەکانی کوردیدا بە نزار و نزارک و نسارک و نسار و سایە و سێبەریش ناوی هاتووە، لە کۆتایی چلەی زستانێ و وردەوردە گەرمبوونی کەشوهەوا لە ناوچە کوێستانییەکانی بناری زاگرۆس و بەهێزبوونی تیشکی خۆر و ڕاکشانی ماوەی ڕۆژ ئەو لاپاڵانەی بەرخۆر دەکەون و پێیان دەوترێت: بەرڕۆژکێ و بەربەڕۆچک و بەرڕۆژ، تیشکی هەتاو بەفری بەستوو دەتوێنێتەوە و پەڵەی ڕەشی خاک و سپی بەفر وەکوو بەرخی بازە دەردەکەوێت و گژوگیاش هێواشهێواش گەشونما دەکات، ئەو کەروێشکەی لە نسارانە کە ئەو بەرڕۆژەی دەبینێت وادەزانێت لەبەربەڕۆچکەکەی بەهارە بۆیە ئەوە وەکوو ئیدیۆمی لێهاتووە و وتراوە: کەروێشکی نسێ وەدەزانێ بەهاره.
[1]