ئەگەر کوڕێک کوڕ بی زەوی لۆ چییە؟
مامۆستا فەرەیدون هەمزە سابیر، پورزازامە و خەڵکی گوندی
کەپەنککەپەنکی شارەدێی
شوانشوانی شاری
کەرکووککەرکووکە، لەزاری مامی دایکییەوە مام عەلی ڕەزای کەپەنکی بۆی گێڕامەوە و وتی: لە باسکردنی کوڕ بۆ وەرگرتنی زەویوزاری میراتی دەیوت ئەگەر کوڕ پیاوانە و مەردانە بێت هیچ پێویست ناکات زەوی و زاری بۆ بەجێ بهێڵێرێت بەڵکوو خۆی بەدەست و قام و شان و بازوو و کاسبی خۆی زەوی دەکرێت و بەدەست دەهێنێت، بۆیە دەیوت: ئەگەر کوڕ کوڕ بی زەوی لۆ چییە؟
[1]