کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,161
وێنە
  124,131
پەرتووک PDF
  22,098
فایلی پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
چەلاوی کەڵەباب
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
چەلاوی کەڵەباب
چەلاوی کەڵەباب
چەلاوی کەڵەباب
نووسەر: #جێگر بەختیار#

هەموو دەم هەر وایە، کاتێک بەدوای شتێکدا دەگەڕێم، سەیری ئەو شوێنانە دەکەم کە هەرگیز ئەو شتەم لێیدا نەنابێت. یان هەرگیز بیرم لەوە نەکردبێتەوە شتێکم لەو شوێنە حەشار بدەم. ئەگەر بەدوای دەرنافیسەکە بگەڕێم، دەچم دەرگەی سەلاجە دەکەمەوە، ئەگەر بەدوای درەپێکەم دابگەڕێم دەچم سەیری ناو کتێبەکانم دەکەم. ئێستاEش لێرەم! چەندین ساڵە سەرم بەو کۆڵیتە دانەگرتووە، ڕێک لە پۆلی هەشتی بنەڕەتییەوە، ئێستا بۆ ئەوە بانگی باوکم بکەم بێت نانەکەی بخوات هاتوومە و لێرە بەدوایدا بگەڕێم. بە دوای باوکم دادەگەڕێم کەچی کلکی مریشکێکم گرتووە و لەسەر ڕاوکەی قونی بڵند دەکەم، قودەقودی لێ بەرز دەبێتەوە. کلکی بەر دەدەم، لەژێر دەستم هەڵدێت، داماوە ڕەنگە بیری چوو بێت دەیەوێت هێلکەیەک بکات، وەک چۆن منیش بیرم چوو هاتوومە دوای سۆراخی باوکم.
کەڵەبابێک کە لەسەر دەرگەی کۆڵیت هەڵنیشتووە، ڕای چڵەکاندم، ئاخر دەستم برد بوو بۆ ژنەکەی، ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت، وا بە ڕقەوە سەیرم دەکات. سەیری دەکەم و سەیرم دەکات، هەستێکی سەیر لە هەناومدا پێچ دەدات.
لەناو بۆن جیقنەی کۆڵیتەکە بیرۆکەی ئەوە بە مێشکم دادێت، کە دەرفەتە جگەرەیەک دەربهێنم و بیکێشم. کەڵەبابە ڕەشەکە هەروا لێم دەڕوانێت، شامی ئەسڵییە، بە باشی ئەو جۆرە دەناسم، ملی درێژ و ڕووخسارێکی تووڕەیان هەیە، وەک ئەوی هەموو دەم ئامادە بێت بۆ شەڕکردن. سینگیان هەموو کات دەرپەڕاندووە و کوڵکی بەشێک لە لەشیان هەڵوەریوە و پێستێکی سوور لەژێرییەوە دیارە. کلکێکی مامناوەندیان هەیە، نە قووت و نە زۆریش درێژ، ڕەنگێکی ڕەشی قەترانیان هەیە.
هەر لەسەر سیلەی دەرگەیە و سەیرم دەکات، هەر ئەوەندەی جگەرەکە دەخەمە سەر لێوم دەست بە بانگدان دەکات، بەخێرایی جگەرە دەخەمە ژێر پێم و دەیکوژێنمەوە، دەترسم لەوەی بەو بانگدانە باوکم بێت و بە جگەرەوە بم بینێت. هەر کاتێک مریشک و کەڵەبابەکان دەنگیان زۆر هاتبایە، سەرێکی لێ دەدان، نەکات چەقەڵ و ڕێوی و دەرک و سەی تۆڕی بەنێویان کەوت بێت.
ئەم کەڵەبابەم لە کوێ؟ لە کوێم بینیوە؟ بیرم نایەتەوە، چەندین ساڵە بەلای ئەم کۆڵیتە دانەهاتووم، ئەسڵەم حەز بە ماڵی کردنی هیچ باڵندەیەک ناکەم، دوای مردنی سپۆ هیچ باڵندەیەک سەرنجی ڕانەکێشام، باڵندەیەکی خۆشەویستی بوو پێیان دەگوت (تەیر و حوب) سەرتاپا سپی بوو، لەبەر ئەوە ناوم لێ نابوو سپۆ، هەر بە ساقەسورەیی بەخێوم کرد بوو.
ئای ئەگەر دەردەچووم لە پۆلی هەشتەم بنەڕەتی، ڕەنگە تا ئێستایش سپۆ هەر ما با، هێشتا باوکم قەفەسەکەی بە دیواردا نەکێشابایە سپۆ سەری بەر تێلەکان نەکەوتبایە.
ئەو یادەوەرییە تاڵانە هەناویان خوراندم، بەخێرایی کۆڵیتەکەم بەجێ هێشت تا بگەڕێمە ناندێنەکە، بڵێم دایە، باوکم دیار نەبوو. بەڵام خۆ ئەو نەیگوت بچم بانگی بکەم، هەر خۆم هەستم کرد کاتی نانخواردنەوە و پێویستە بچم بانگی بکەم، درەنگمە و دەبێ بچمە سەر کار با دوا نەکەم. بابە هەموو کات درەنگ دێتە سەر سفرە، خۆ نابێت بێ ئەویش دەست بە نان خوارد بکەین. دەست بە پندەپند دەکات، دەڵێت: ئیهمالتان کردوومە. یان دەڵێت: دەی دەی سبەی دوو سبەی فڕێم دەنە خانەی بەساڵاچووانیش.
پێشتر پندەی نەدەهات، هەر کاتی نانخواردن بایە، بەخێرایی دەبوو لە دەوری سفرەکە کۆ ببینەوە. پێی وا بوو خێزان واتە هەمووان لە دەوری سفرە کۆ ببنەوە. زۆرینەی ئەو ڕۆژانەی لێی داوم دەست پێکردنی قسەکان بەر لە لێدان لەسەر سفرەی نانخواردن بووە.
دەچمە ناندێن و دەبینم کەڵەبابەکە بەدوامدا هاتووە، کشەی لێ دەکەم، بەڵام ناڕوات، کەمێک دوور دەکەوێتەوە و دەگەڕێتەوە. بە کزۆڵی سەیرم دەکات، بەزەیم پێیدا دێتەوە. لەسەر چیچکان دادەنیشم و بانگی دەکەم، دێتە سەر ڕانم هەڵدەنیشێت. هاوسەرەکەم دەنگی دێت، پێ دەچێت تازە لە خەو هەستا بێت. بێت و ئەو کەڵەبابە لێرە ببینێت، بە لینگە نەعل دەیکوژێت. کەڵەبابەکە دەگرم و بە دزی دەیبەمە ژێر پەیژەکان، پەیژەکان نهۆمی خوارەوە کە دایک و باوکم لێی دەژین دەبەستێتەوە بە نهۆمی سەرەوە کەمن و هاوسەرەکەمی لێ دەژین. بەو سەرمای زستانە ئەو داماوە لێرە بێت ڕەق دەبێتەوە! سەیری پێیەکانی دەکەم، لەسەر ئەو کاشییە ساردە چۆن خۆیان پێ ناگیرێت. قەمسەڵەکەم دادەکەنم و جوان لە کەڵەبابەکەی دەپێچم. سەیری دەکەم پێکەنینم پێی دێت، ئەوە بیر دێتەوە کە لە پۆلی حەوتی بنەڕەتی سەرەتای پاییز، نازانم یەکەم بارانی پاییز بوو یان نا، بەڵام هێشتا دایکم قەمسەڵەی بۆ نەکڕی بووم. کە خۆم حازر دەکرد بچمە مەکتەب، دایکم پێی گووتم: بێ قەمسەڵە ڕەق دەبیتەوە.
باوکم بە جواب هات: هێندەی منی لێهاتووە با قەمسەڵەکەی من لەبەر بکات.
هێندەی ئەوم لێ نەهات بوو، بەگریانەوە لەبەرم کرد، قۆڵەکانی لەسەر پەنجەکانم تێ دەپەڕین، هێندە گەورە بوو بەبەرم ئەگەر ویستبام دەست لە گیرفانم بنێم دەبوو لەسەر چۆکم تا سەر کەمەرم قەمسەڵەکە هەڵ کەم.
دیمەنێکی وای بیر خستبوومەوە کە بە خۆمی ئەو کات پێدەکەنیم.
هاوسەرەکەم بە پەیژەکاندا هاتە خوارەوە و پێی گوتم: چی دەکەیت لەوێ.
-هیچ
من وام گووت، وەک ئەو منداڵەی بە دزی دایکییەوە کەتنێک دەکات.
بیرم کەوتەوە هێشتا بانگی باوکمم نەکردووە، یان درووست تر بڵێم هێشتا نەم دۆزیوەتەوە. لەوەتەی ماڵنشین کراوە، خۆشی نازانێت چی دەکات، ڕۆژێک خوو دەداتە مریشک بەخێو کردن، ڕۆژێک دۆمینە کردن لەگەڵ هاوڕێکانی، ڕۆژێک شەڕ بە دایکم دەفرۆشت و ڕۆژ بەیادەوەرییەکانی.
ئا ڕەنگە ئێستا لەگەڵ هاوڕێکانی خەریکی دۆمینە بێت، شەرمەزاری کردووم، ئاخر بەو تەمەنە کابرا بڵێ چ ئیشت بەو شتانەیە؟ بەڵام چی بکەم؟ ئێستا بچم و دوو قسەی پێ بڵێم، بەر لەوەی دەم بکەمەوە، دەوروبەرەکە قسە دەکەن؛
-ئەها کوڕی پیاوان هات.
-سەیری کە منداڵ تۆ چۆن بووە بە جێی شانازیت و ئێمەیش چمان لێ دەکات.
-دەستت خۆش بێت بۆ خۆت و پەروەردەت.
-منداڵی بە ئەدەب و بە ڕەوشت.
ئیدی منیش لە شەرم ڕادەچم و دەبێت بەخێرایی بە وێ تێپەڕم، هەر بیرم دەچێت کە بە دوای ئەو دا چوومە.
خۆ دەتوانم نەهێڵم ئەوان قسە بکەن، یەکسەر بێمە قسە، بەڵام ئەو کات بابم هەموو پولەکانی دەستیم تێ دەگرێت و دوو شەش لە نیو چاوانمدا دەتۆپێنێت.
-خوێڕی چۆن قسە بە کەسێکی لە خۆت گەورەتر دەبڕی؟
شەرمەزارم دەکات، خۆ ئەگەر دوای قسەکانیشیان بمەوێت قسە بکەم، ناتوانم قسەیەک بکەم دژی قسەی ئەوان بێت، نەکات باوکم تووڕە بێت چی جنێو هەیە پێمی بدات. بیری بچێت منداڵەکەی جاران نیمە و لەناو خەڵکی دەشکێمەوە، ئێستا نووسەرێکی گەورە و گرانم.
نا ناچم بەدوایدا، خۆی دێتەوە، درەنگیش بکەوێت ناچم بەدوایدا، هەر نەهاتەوە تێلێک بۆ بەڕێوەبەرەکەم دەکەم و ئەمڕۆ دەیکەمە پشوو ناچمە سەر کار.
تا بەر دەرگە دەچم بەڵکوو بگەڕێتەوە، نانەکەم بخۆم و بچمە کار،
-ئەی ئەی ئەوە چییە، من تازە تۆم نەبردە ژێر پەیژەکە.
من لەبەر خۆمەوە ئەوە بە کەڵەبابەکە دەڵێم، هاتووەتە دەرەوە و لە حەوشەکە هەڵنیشتووە.
-بە بەلاش نییە هەندێک پێت دەڵێن کەرەباب، ئاخر کەر نە بای لەو جێیە خۆشە نەدەهاتیتە دەرەوە.
بە حەوشەکە دێت و دەچێت، منداڵێک دێت بە دەوری دەخولێتەوە، دەمەوێت ئاگاداری بکەمەوە، تا ئازاری نەدات، هەر زوو پەشیمان دەبمەوە، کە دەبینم زۆر بەجوانیی و بەخۆشەویستی یاری لەگەڵ دەکات. منداڵەکە پشتی لەمنە، سەیری من ناکات، بەڵام کە ڕووی وەردەگێڕێت دەتوانم ڕووخساری ببینم، شێوەی منداڵەکە غەریب نییە، هەر سێزدە ساڵانێک دەبێت، تیشێرتێکی سوور و شۆرتێکی شینی لەبەرە، کەڵەبابەکە بەرەڵا دەکات و کاتێکیش چەند هەنگاوێک دوور دەکەوتێتەوە دووبارە دەیگرێتەوە و دەیهێنیتەوە لای خۆی، بەم شێوەیە یاری لەگەڵ دەکات. پیاوێک بەگارەگار دێتە دەرەوە، ڕادەچڵەکم، خۆ ئەوە باوکمە، چەند سەیرە چۆن وا گەنج بووەتەوە، دەستی نالەرزێت و پشتی کۆم نە بووەتەوە. بەرەو لای منداڵەکە دەچێت و بەبەر دەمم تێپەڕ دەبێت، پێی دەڵێم: بابە هاتیتەوە؟ لە کوێ بوویت؟
هیچ قسەیەکم لەگەڵ ناکات، دەگاتە لای منداڵەکە و پەلی دەگرێت؛
-نازانی وەختی نان خواردنە؟
وەردەگرژێتە گیانی و بە سۆندە لێی دەدات، دەستێکی منداڵەکەی گرتووە و منداڵەکە دەیەوێت خۆی لە دەستی ڕزگار بکات، بەڵام هەموو سۆندەکان بەر قونی دەکەون، کە بەم شێوەیە دەی بینم بەزەیم پێدا دێتەوە، بەگریانەوە لێی دەپاڕێمەوە: لێی مەدە تخوا لێی مەدە..
کەڵەبابەکە دەگرێت و بانگی دایکم دەکات، داوای لێ دەکات چەقۆیەکی بۆ بهێنێت. دایکم بە ترسەوە چەقۆکەی دەداتە دەستی. هەر لە حەوشەکە لەپێش چاومان کەڵەبابەکە سەر دەبڕێت. بە دایکم دەڵێت: ها نیوەڕۆ چەلاوێکی کەڵەبابی خۆش لێ بنێ.
بە هەردوو دەستم قونم گرتووە، نازانم لەبەر ئازاری شوێنی ئەو سۆندانە بگریم کە بەرم کەوتووە، یان بۆ سەر بڕینی کەڵەبابەکەم. بە پشتی دەستم لوتم دەسڕم، هاوار دەکەم. ئەمە چییە؟ دەنگم گۆڕاوە، لە دەنگێکی گڕەوە بەرەو دەنگێکی ناسک، داواکارییەکەیشم گۆڕا، لەبری ئەوەی بڵێم: لێی مەدە، لێی مەدە. دەڵێم: مەیکوژە مەیکوژەوە.
پڕ بە دەنگی خۆم هاوار دەکەم، ئەوە من بووم، ئەو منداڵەی کەڵەبابەکەیان سەر بڕی، دەگریەم و هاوار دەکەم، ئاگام لە دەوروبەرم نامێنێت، هاوسەرەکەم باوەشم لێ دەدات، هەوڵ دەدات ئارامم بکاتەوە، سەیر دەکەم نە منداڵەکە لەوێ ماوە و نە بابە، هاوسەرەکەم پێم دەڵێت: بۆ وا لە خۆت دەکەیت ئازیزم؟ هێشتایش چاوەڕێی باوکتی؟[1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 297 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دیاسپۆڕا - 01-12-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-12-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-01-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 297 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!