پیرجان، گوندێکە سەربە شارەدێی #قەرەهەنجیر#ی شاری #کەرکووک#ی، باشووری کوردستان، کەوتووەتە سنووری ناوچەی ماددەی 140ی دەستووری ئێراقەوە (ناوچە جێناکۆکەکان).
لە ڕووی جوگرافییەوە، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #گورگان#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #هەیبە#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #دەلۆ (قەرەهەنجیر)#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #تۆپزاوای سدیق بەگ#، لە پاش شاڵاوی ئەنفال ئەم گوندە خاپوورکرا، لە دوای ڕزگارکردنی ئێراق لەژێر دەستی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا ئەم گوندە ئاوەدان کرایەوە.
دانیشتووانی ئەم گوندە سەرجەمیان کوردن.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1957ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (99) کەس بووە.
لە سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977ی ئێراقدا ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە (180) کەس بووە. [1]